ڕەشە شەو نییە
سپییە ڕۆژ نییە
مەبەست لە گلێنەی چاوی مرۆڤە، هەندێک گلێنەی چاو ڕەنگی ڕەشە، بەڕەشی شەو (ڕەشە شەو: واتە شەوێکی زۆر تاریک یان لە کوردەواردا دەوترێ: شەوەزەنگ کە هیچ شتێک لەبەر تایکی نابینرێ) چووێنراوە، سپییە ڕۆژ نییە، مەبەست لە سپێنەی چاوە کە ڕەنگی سپییە و بە سپێتی ڕۆژ بەراوردکراوە، وەڵام (چاو) . [1]