ناونیشان: هاوەڵناو
بە هەمان شێوەی (ناو، چاوگ، جێناو، ئامرازی پەیوەندی، ... هتد) بەشێکە لە بەشەکانی ئاخاوتن، ئاخاوتن لە زمانی کوردیدا تەواو دەکات.
هاوەڵناو هاوەڵ و هاوڕێی ناوە، بەردەوام لەگەڵ ناو دێت و وەسفی ناو یان جێناو دەکات،
کاتێک دەڵێین وەسف، دەشێت وەسفەکە باش یان خراپ بێت، بۆ نموونە
(باش، خراپ، زیرەک، تەمبەڵ، بەرز، نزم، ...هتد)، هاوەڵناو هیچ نیشانەیەکی ڕێزمانی نییە
بۆ ناسینەوەی، تەنیا لە ڕووی واتاوە هاوەڵناو لە ڕستەدا دەستنیشان دەکرێت
کەواتە هاوەڵناو وابەستەی واتایە، هاوەڵناو لە زۆر ڕووەوە دەشێت لێی بکۆڵدرێتەوە، بەم شێوەیەی خوارەوە:
یەکەم/ هاوەڵناو لە ڕووی واتاوە: هاوەڵناو لە ڕووی واتاوە شەش جۆرە، بەم شێوەیە:
1. هاوەڵناوی چۆنیەتی
2. هاوەڵناوی نادیار
3. هاوەڵناوی پرس
4. هاوەڵناوی نیشانە (ئاماژە)
5. هاوەڵناوی نسبی
6. هاوەڵناوی ژمارە
بریتییە لەو جۆرەی هاوەڵناو، کە چۆنیەتی ناوەکە دەردەخات، کە ئاخۆ چۆنە، وەڵامی پرسیاری(چۆن)، دەداتەوە، بۆ نموونە:
یاریزانێکی باش دەناسم. یاریزانێکی چۆن؟ باش
هەرمێیەکی شیرینم خوارد. هەرمێیەکی چۆن؟ شیرین
قوتابییانی زیرەک خۆشەویستن. قوتابییانی چۆن؟ زیرەک
تێبینی/
1 هەموو تامەکان، هاوەڵناوی چۆنیەتین، بۆ نموونە: شیرین، ترش، سوێز، تاڵ، تفت، ... هتد.
2 هەموو ڕەنگەکان هاوەڵناوی چۆنیەتین، بۆ نموونە: زەرد، سور، سەوز، سپی، شین، قاوەیی، ... هتد
3 ئەو چەمکانەی ئاڕاستەی ئاسۆیی یان ستونی دەگەیەنن، بۆ نموونە: ڕاست، چەوت، زیرەک، نازیرەک، تەمبەڵ، ... هتد.
4 هەموو بۆنەکان هاوەڵناوی چۆنیەتین، بۆ نموونە: خۆش، ناخۆش، ... هتد.
5- یاخود سفەت نیشان دەدات. بۆ نموونە: چاوکاڵ، ... هتد.
6- یان شێوە دەردەبڕێت. بۆ نموونە: درێژ، پان، تووڕە، ...هتد.
7- لە بابەتی ئاوەڵناودا بەگشتی ئاوەڵناوی چۆنیەتی بە تایبەتی ئامرازی دانەپاڵی(ی) هەندێ جار(ە) ڕۆڵەکی بەرچاو دەبینن لە خەستنە پاڵی ناوێک یا جێناوێک دەگەڵ ئاوەڵناوێک. بۆ نموونە:
گوڵە جوانەکە ---- گوڵی جوان
کاتێک (ه) وەکوو دانەپاڵ لەنێوان ناو و ئاوەڵناو دێت کە ناوەکە ناسراو بێت و ئەگەر ناو نەناسراو بێت بە ئامرازی دانەپاڵی(ی) ئاوەڵناو بە ناوەکە نسبەت دەدرێت. بۆ نموونە:
ئێوەی تێکۆشەر سەربەرزن.
8- ئەو ئاوەڵناوانە تواناییی پێکهێنانی پلەی بەراورد و پلەی باڵای هەیە.
بەراورد= تر ------ باڵا= ترین
9- دەکرێ سادە یا داڕێژراو یا لێکدراو بێت:
- سادە (سپی/ ترش/ شیرن)
- داڕێژراو (زانا/بێ هیز)
- لێکدراو (پیرەمێرد/ڕووڕەش)
10- ئاوەڵناوی چۆنیەتی دەتوانێ وەک ئاوەڵکار بەکار بهێنرێت وەکوو: (زۆر/کەم)
ئەگەر چۆنیەتی کار نیشان دا ئاوەڵکارە و ئەگەر چۆنیەتی ناو نیشان دا ئەوا ئاوەڵناوە
- شیرن خێرایە.(ئاوەڵناو)
- شیرن بە خێرایی هات.(ئاوەڵکار)
10- بەشەکی زۆریان دەتوانن ببنە ناوی تایبەتی یا نازناو
- شیرن هات(ناو)
11- بەشەکی دیکەی ئاوەڵناوی چۆنیەتی دەتوانێ دەوری ناو ببینێ
- ناوی کەسەک.
- گەورەی کورد.
2 هاوەڵناوی نادیار:
ئەم جۆرەی هاوەڵناوی بە نادیاری وەسفی ناوێک دەکات، ئەرکی هاوەڵناوە نادیارەکە دەبێتە دیارخەری ناوەکە، هاوەڵناوە نادیارەکان زۆرن، بۆ نموونە: فڵان، فیسار، هەموو، تر، دیکە، دی، گشت، هەندێک، پیچەک، وەها، ئاوەها، کەمێک، ... هتد، بۆ نموونە:
کوڕی فڵان هاوڕێمە.
هەموو فێرخوازەکان لە فێرگە ئامادەن.
کاتێکی تر گفتوگۆ دەکەین.
تێبینی/ ئاوەڵناوی نادیار پێش ناو دێت و هەم دەتوانێ پاش ناو بێ ئەگەر پێش ناو بێت ئامرازی پێویست نییە.
هاوەڵناوی نادیاری جیاکەرەوە: ئەو کەرەسانەی کە بۆ هاوەڵناوەی جیاکەرەوە بەکار دێن بریتین لە: (دی، دیکە، تر، کە)(هەندێ جار ئەو هاوەڵناوانە (ئی، یەک) لەگەڵیان دێت، وەکوو ئیدی، ئیدیکە بەڵام هەر هەمان ئاوەڵناون بۆ نموونە:
کەسی دیکەم خۆش ناوێت.
کەسی دیکە نەهات.
پیاوی تر هات.
هاوەڵناوی نادیاری دیاریکردن: ئەو کەرەسانەی کە بۆ ئاوەڵناوی نادیاری دیاریکردن بەکار دێن، بریتین لە:(وا، ئاوا، وەها، ئاوەها، ئەوەها...).
کچێکی وام بینی، کە هەر وەسفی ناکرێت.
نازدار کچێکی ئاوایە.
3 هاوەڵناوی پرس:
ئەم جۆرەی هاوەڵناو، پرسیار لە چۆنیەتی ناوەکە دەکات ناوەکە دەکات، بۆ نموونە:
نمرەی وانەی کوردیت چۆنە؟ وەڵام باش، یان خراپ
وانەکە چۆن بوو؟
تێبینی/ ئاوەڵناوی پرس هەم پێش ناو دێت و هەم دەتوانێ پاش ناو بێ ئەگەر پێش ناو بێ ئامرازی دانەپاڵ ناگرێ.
4 هاوەڵناوی نیشانە:
ئەم جۆرەی هاوەڵناو فۆرمێکی تایبەت بە خۆی هەیە، ناسینەوەی ئاسانە، چونکە دەبێت بە دوو بەشی، بەشێکی لەپێش ناوەکە دێت، بەشێکی ڕاستەوخۆ لەدوای ناوەکە دێت، واتە ناوەکە دەکەوێتە نێوان هەردوو بەشەکە، لەم حاڵەتەشدا ئەرکی هاوەڵناوە نیشانەکە، دەبێتە دیارخەر، ناوەکەش جگە لەوەی دەبێتە دیارخراو، پێشی دەگوترێت، ناوێکی ناسراو، هاوەڵناوە نیشانەکان، بریتین لەمانەی خوارەوە:
1 ئەم ە بۆ نموونە: ئەم کوڕە زیرەکە. کوڕ دیارخراوە
2 ئەم انە بۆ نموونە: ئەم کوڕانە زیرەکن. کوڕ دیارخراوە
3 ئەو ە بۆ نموونە: ئەو کوڕە زیرەکە. کوڕ دیارخراوە
ئەو انە بۆ نموونە: ئەو کوڕانە زیرەکن. کوڕ دیارخراوە.
تێبینی/
ئەم ە بۆ تاکی نزیک بەکار دێت.
ئەم انە بۆ کۆی نزیک بەکار دێت.
ئەو ە بۆ تاکی دوور بەکار دێت.
ئەو انە بۆ کۆی دوور بەکار دێت.
$جیاوازی جێناوی نیشانە دەگەڵ ئاوەڵناوی نیشانە:$
1- جێناوی نیشانە جۆرەکە لە جۆرەکانی جیناوە، لە ڕووی واتاوە/ئاوەلناوی نیشانە جۆرەکە لە جۆرەکانی ئاوەڵناو لە ڕووی واتاوە
2- جێناوی نیشانە هەموو ئەرکەکانی ناو دەبینێ(بکەر/بەرکار/تەواوکەر/نیهاد/گوزارە) // ئاوەڵناوی نیشانە تەنیا ئەرکی دیارخەر دەبینێ.
3- جێناو هەمیشە لەجێی ناو دێت/ ئاوەڵناو هەمیشە دەگەڵ ناو دێت، بەو هۆیەوە ناوەکەش دەبیتە ناوەکی ناسراو
4- هەمیشە لە ڕستەدا بە شێوەی یەکپارچە دێت(ئەمە/ ئەوە/ ئەوان) // لە ناو ڕستەدا ئاوەڵناوی نیشانە دەبیتە دوو پارچە کە یەک لەپێش ناو دێت ئەوی دی لەپاشی ناو (ئەم گوڵە جوانه)
5 هاوەڵناوی نسبی:
هاوەڵناوی نسبی بەتەنیا واتایەکی سەربەخۆی نییە، بەڵکوو واتاکەی بەستراوەتەوە بە وشەیەکی ترەوە؛ دەو ئاوەڵناوەدا شتەک بە شتەک نسبەت دەدرێت.
جیاوازی هاوەڵناوی نسبی لەگەڵ هاوەڵناوی چۆنیەتیدا لەوە دایە کە زۆربەی هاوەڵناوە نسبییەکان بەهۆی پاشگرەکانی (ی، ین، انە، ەکی، ە) درووست دەبن، واتە داڕژاون، بەڵام هاوەڵناوە چۆنیەتییەکان زۆربەیان سادەن. بۆ نموونە:
کوردستانی، ئێرانی، تورکی، ئەمریکی، فەڕەنسی، دەشتەکی، کوڕانە، پیاوانە، ژنانە، ... هتد.
6- هاوەڵناوی ژمارە:
1- ئاوەڵناوی ژمارەی بنجی: ئاوەڵناوێکە ناوەکەی دوای خۆی واتە ناوە تەواوکراوەکەی بە ژمارە دەست نیشان دەکات و سنوورێک بۆ ژمارەکەی دادەنێت وەکوو: یەک، دوو، سێ، ... دە، یازدە و... سەد، هەزار و...
بیست و حەوت ساڵە من ڕەنجبەری تۆم.
چوار پیاو ڕۆیشتن.
تێبینی/
ئاوەڵناوی ژمارەی بنجی ناتوانێ بڕواتە پاش ناو و ئامرازی دانەپاڵیش لەپێش ناو ناگرێت.
2- ئاوەڵناوی ژمارەی ڕێکخستن: بەم ئاوەڵناوە دەکوترێت کە پلەی ژمێراوەکانی خۆی بە شێوەی ڕێکخستن یان ڕیزبەندی ڕادەگەیێنێ
(هاوەڵناوی ژمارەی بنجی + پاشگری (ەم – هەم، ەمین – هەمین).
نموونە: منداڵی یەکەم خۆشەویستە.
یەکەمین منداڵ خۆشەویستە.
تێبینی/ ئاوەڵناوی ڕێکخستن هەم دەتوانێ پێش ناو بێت و هەم پاش ناو، ئەگەر پێش ناو بێ ئامرازی دانەپاڵ ناگرێ.
3- هاوەڵناوی ژمارەی کەرتی: هاوەڵناوی ژمارەی کەرتی بەشێک لە ژمارە تەواوەکە پیشان دەدات واتە ئەندازەی کەرتەکە نیشان دەدات وەکوو: سێ هەشت، چوار یەک، دوو پێنج، لە سەدان سی و پێنج و....
.نموونە: نیوەی پەڕتووکەکەم تەواوکرد
سێ پێنج یەکی قوتابییەکان کەوتوونە.
تێبینی/ ئاوەڵناوی ژمارەی کەرتی پێش ناو دێت و ئامرازی دانەپاڵی یی پێویستە.
دووەم: هاوەڵناوی لە ڕووی پلەوە (ئاستەوە):
$هاوەڵناوی لە ڕووی پلەوە، سێ پلەی هەیە کە بریتین لە$:
1-چەسپاو
2- بەراورد (تر)
3- باڵا (ترین)
هەوا ساردە. ---- چەسباو
هەوا ساردتر بووە. ------ بەراورد
شنۆ ساردترین هەوای هەبوو.----- باڵا
ترین دەتوانێ پێش ناویش بێت
1- پلەی چەسپاو:
ئاوەڵناوی چەسباو ئەو ئاوەڵناوەیە کە بەراورد لەنێوان هیچ کەس یا هیچ شتێک ناکا و بە واتایەکی تر ئاوەڵناوێکی ڕووتە و هیچ نیشانەی نییە واتە تەنیا وەسفی ناوەکە یاخود جێناوەکە دەکات و دەبێتە بناغەی درووستبوونی پلەی براورد و پلەی باڵا.
بۆ نموونە: زانا، دانا، جوان، زیرەک، ... هتد.
نەبوایە تیژ و بێسەمەر/ گەرم و سوێر و سوور (چەسباو)
2- پلەی بەراورد:
لە پلەی چەسپاو لەگەڵ پاشگری(تر) درووست دەبێت، بەراورد لەنێوان دوو کەس یا دوو شت دەکات؛ بەجۆرێک کە یەکیان بە باشتر و چاکتر یا خراپتر دادەنرێت. بۆ نموونە:
جوانتر، زیرەکتر، خۆشەویستتر، باڵاتر، بەقینتر، دڵخۆشتر، ئازاتر، هێمنتر، ... هتد.
گڕوگاڵەکەت خۆشترە لە سەد نێی.
تێبینی/ ئاوەڵناوی پلەی بەراورد پاش ناو دێت و ئامرازی دانەپاڵی ە یا یی پێویستە.
3- پلەی باڵا:
لە پلەی چەسپاو لەگەڵ پاشگری (ترین) درووست دەبێت، کە بەراوردی نێوان کەسێک یا شتەک لەگەڵ کۆمەڵەک دەکات؛ واتا لە دوو زیاتر، بۆ نموونە:
باڵاترین، جوانترین، ئازاترین، زیرەکترین، ... هتد.
خۆشترین شاری کوردستان شنۆیە.
تێبینی/ ئاوەڵناوی پلەی باڵا پێش ناو دێت و ئامرازی دانەپاڵی ە یا یی پێویست نییە
تێبینی/ هەموو هاوەڵناوە پلەی بەراورد و باڵاکان پاشگری (تر و ترین)یان لێ بکەیتەوە، دەبنەوە هاوەڵناوی پلەی چەسپاو.
$چۆنیەتی سازکردنی ئاوەڵناوی باڵا:$
1- ئاوەڵناوی چەسباو+ترین
2-ئاوەڵناوی بەراورد+ ین
3-لەهەموو/ لەگشت/ لەتێگرا+ بەراورد
4-بەیاریدەی وشەی هەرە+ ئاوەڵناوی چەسپاو
[1]