پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,313
وێنە 105,687
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,417
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
سەرهەڵدانی بیرۆکەی ئایین لە دیدی سەلامە موساوە
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەرهەڵدانی بیرۆکەی ئایین لە دیدی سەلامە موساوە

سەرهەڵدانی بیرۆکەی ئایین لە دیدی سەلامە موساوە
$سەرهەڵدانی بیرۆکەی ئایین لە دیدی سەلامە موساوە$
نووسینی: #ئەردەڵان عەبدوڵڵا#
یسر لە سەدەی نۆزدە و بیستدا، بووبوە مەڵبەندێکی گەورەی ڕۆشنگەری عەرەبیی و ئیسلامیش، دیارە ئەمەش بەهۆی بوونی کۆمەڵێک بیرمەند و ڕووناکبیری گەورەوە بوو، کە ڕۆڵی سەرەکیان گێڕا لە بووژانەوە و پێشخستنی فکری پێشکەوتخوازی لە گێتی عەرەبی و ئیسلامیدا، یەکێکیش لەو ڕووناکبیرە گەورانە سەلامە موسا بوو.
سەلامە موسا لە ساڵی 1887 لەدایک بووە و لە ساڵی 1958 کۆچی دواییکردووە. ئەو ڕۆژنامەنووس، چالاکوانی مەدەنی، جگە لەوەش ڕووناکبیر و نووسەرێکی مەزنیش بوو، بەتایبەتی لە بواری پێشخستن و بڵاوکردنەوەی فکری پێشکەوتخوازیی و سۆسیالیزمدا، قەڵەمێکی بەتوانا و پڕ بەرهەم بوو.
سەلامە موسا لە ژیانیدا کۆمەڵێک پەڕتووکی لە بواری فکری چەپ و پێشکەوتنخوازیدا هەبووە، یەکێکیش لەو پەڕتووکانەی سەرهەڵدانی بیرۆکەی خودایە، ئەم پەڕتووکە لەلایەن کاک سەرهەنگ سەرکەوت کراوەتە کوردیی و لە لایەن ناوەندی ڕەهەندەوە چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
ئەم پەڕتووکە لێکۆڵینەوەیەکی زانستیانەیە لە بارەی چۆنێتی درووستبوونی ئایینەکان لە جیهاندا و کاریگەری ئەفسانەکان بەسەریانەوە، لە کۆتایشدا باسی چۆنێتی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوە گەشەسەندنی ئایینی کریستیان دەکات لە جیهاندا.
$ئایین$
کرۆکی سەرەکی ئەم پەڕتووکە شرۆڤەکردن و لێکۆڵینەوەیە لە بارەی ئایینەوە، نووسەر هەوڵیداوە بەدوای ڕەگوڕیشە و هۆکاری درووستبوونی ئایینەکان لە جیهاندا بگەڕێت، بۆ ئەمەش پشتی بەسەر چاوە مێژووییەکان و کارە زانستییەکان بەتایبەتی لە بواری ئەنترۆپۆلۆژیدا بەستووە.
نووسەر لە سەرەتای پەڕتووکەکەیدا پێناسەیەکی تایبەت بۆ ئایین دەکات و دەڵێت:
ئایین بریتییە لە هێزێکی لەڕادەبەری – میتافیزیکی – دەرەوەی یاساکانی سرووشت، کە مرۆڤ ڕێزی گرتووە و پەرستوویەتی..
$ئایینەکان و ئەفسانە$
زۆرێک لە مێژوونووس و سۆسیۆلۆژی و نووسەرانی بواری میتۆلۆژی ئایینزانی لەو باوەڕەدان کە ئایینەکان سەرچاوەیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەفسانە کۆنەکان، لێ سەلامە مووسا دژی ئەم بۆچوونە دەوەستێتەوە و خاوەنی تێزی خۆیەتی.
لەمبارەیەوە دەڵێت:
-وتراوە ئایینەکان لە ئەفسانەکانەوە سەریانهەڵداوە، بەڵام ئەمە هەڵەیە، چونکە ئەفسانەکان تەنیا کۆمەڵە چیرۆکێکن، زیادەڕۆییان تێداکراوە و کۆمەڵێک گێڕانەوەن، لەبارەی ئەو کەسانەی کە مردوون و گیانیان پەرستراوە. ئەفسانە هیچ ڕیشەیەکی لەناو ئاییندا نییە.
ئەو بە پێچەوانەوە پێی وایە ئایینەکان لە پەرستنی گیانی مردووەکانەوە سەرچاوە دەگرێت.
$ئایین و پەرستنی گیانی مردووەکان$
نووسەر پێی وایە سەرچاوەی ئایینەکان لە پەرستنی گیانی مردووەکانەوە بووە، لەوانەبێت مردووەکان کەسێکی ناودار یان دەستڕۆیشتوی ناو خێڵکان بوو بێت، لێرەشەوە بیری قوربانی و پاشانیش ئایین سەرچاوەی گرتووە.
لەمبارەیەوە نووسەر دەڵێت:
سادەترین شێوەی ئایینەکانی ئێستا لای وەحشییەکانن، کە لە هەندێک نەریت زیاتر نییە و مەبەستیان لێی ڕێزگرتنی کەسانی مردووە. ئەوان جیاوازی لەنێوان گیانی مردوو و خودایەکی درووستکەردا ناکەن. هەندێک لە خێڵەکانی کۆمبامە لە ئەفریقا، لە شوێنێکدا گیانی مردوو دەپەرستن، کە خاوەن گیانەکە لە پێش مردنیدا تێیدا نیشتەجێ بووە، ئەگەر مردووەکە کەسێکی گەورە بوو بێت، بیروباوەڕیان وابووە گیانەکە لە شاخێک یان لە پەڵە هەورێکدا نیشتەجێ بووە، بە چەشنێک ئەگەر بەلایاندا ڕۆیشتبان، دەیانپەرست و داوای بارانیان لێ دەکردن. بە قوربانیکردن و نوێژکردن لەسەر گۆڕەکەی، گیانی کەسە مردووەکەیان لە خۆیان ڕازیکردووە، لێرەشەوە لە قووربانیکردن و نوێژکردن تێدەگەیت.
نووسەر دواتر دەڵێت:
- پەرستنی گیانی پێشینان پێش پەرستنی خوداوەندەکان بووە.
$بتپەرستی$
نووسەر پێیوایە کە فکرەی بتپەرستیش لە پەرستنی گیانی مردووەکانەوە سەریهەڵداوە. سێ بەڵگەش دەهێنێتەوە بۆ ئەوەی کە ئایینەکان لە پەرستنی گیانی مردووەکانەوە پەیدابوون، لەمبارەوە دەڵێت:
1 /ئەو پەرستگایانەی لە بنەڕەتدا گۆڕ بوون و شوێنی پێشکەشکردنی خواردن بوون.
2/ ئەو بتانەی لە بنەڕەتدا، خودی مردووە مۆمیاکراوەکە بوون، کاتێک مۆمیاکردنی هەموو جەستە قورس بووە، هەناوی مرۆڤیان دەرهێناوە و بە کۆمەڵێک شتی بێگیان کە بۆگەن ناکەن، پڕیان کردووەتەوە بۆ ئەوەی شێوەی ڕوخساریشی بپارێزن، وەکو مورو بەردیان لە شوێنی چاوی داناوە، دواتر کە زانیویانە بە تەواوی جەستە ناپارێزرێت، کەوتنە کێشانی وێنەی مردووەکە لەسەر قاپی تابووت، یان بتێکیان لەسەر شێوەی مردووەکە دادەتاشی. لەوەش ئاسانتر نییە، بتە تایبەتییەکە ببێت بە بتێکی گشتی.
3/پیاوی ئایینی لە بنەڕەتدا خودی سەرخێڵ بوون، سەرخێڵیش کوڕی گیانی خوداوەند و کۆی خزمەتکارەکانیشن ئەوانە بوون، کە لای گۆڕەکەوە واتە پەرستگەگە قوربانیان پێشکەش بە گیانی دەکرد.
نووسەر لەرێگەی ئەم سێ بەڵگەیەوە، دەیەوێت بڵێت کە فکرەی ئایینەکان سەرچاوەیان لە فکرەی پەرستنی گیانی مردووەکانەوە بووە.
$زیندووبونەوەی ڕۆحەکان$
نووسەر باسی لایەنێکی گرنگی تری فکرەی ئایین دەکات، ئەوەش پەیوەندی بە فکرەی زیندووبوونەوەی ڕۆح یان ژیانی ئەو دونیا دەکات، نووسەر لەمبارەیەوە پێی وایە:
-مرۆڤی سەرەتایی مردنی ڕاستی و بوورانەوەی کاتیی لێک جیا نەکردووەتەوە، ئەگەر یەکێکیان لە هۆش چووبایە، هەناسەی بۆ نەدرایە، بە نووشتە و نزاکان، گیانیان ڕازی کردووە، کە کەسە بووراوەکە هاتووەتەوە هۆش خۆی، لەوەوە تێبینی ئەوەیان کردووە کە گیان و جەستە دوو شتی جیان.
پاشان دەڵێت:
-مرۆڤی سەرەتایی وا گومانی بردووە، چۆن لە کاتی بوورانەوەدا مرۆڤ هەناسەی دەبڕێت و پاشان لە کاتی هۆشهاتنەوەشدا هەناسەی بۆ دەگەڕێتەوە، ئاواش دوای مردنی، گیان بۆ جەستەی دەگەڕێتەوە.
پاشان نووسەر باسی سووتاندنی مردووەکان دەکات، پێیوایە مرۆڤ لە ترسی زیندووبونەوەی مردووەکان جەستەی مردووەکانین سووتاندوە، لێرەشەوە ژیانی ئەو دونیا پەیدا بووە. لەمبارەیەوە دەڵێت:
-نەریتی سووتاندنی مردووان، بووەتە مایەی باوەڕهێنان بە جیابوونەوەی جەستە لە گیان بە تەواوەتی، لە خەیاڵگەی مرۆڤدا ئەوەی کە ناوی لێنراوە دووەم (دونیا) گیانە خەیاڵییەکە، درووست بوو.
$بەردپەرستن$
پاشان نووسەر باسی قۆناغێکی تری مێژوویی ئایینەکان دەکات کە ئەویش چۆنێتی پەیدابوونی بەردپەرستنی بەردە پیرۆزەکانە.
نووسەر پێیوایە: سەرەتا مرۆڤ مردووەکانی پەرستووە، پاشان کاتێک مرۆڤ گەشەی زیاتر دەکات، فێری ناشتنی مردووەکان بووە، ئەمەش لە شارستانی بابلییەوە پەیدا بووە، مرۆڤ ترسی لە زیندووبونەوەی ئەو مرۆڤانە بووە کە پێشتر لێیان ترساوە، هەربۆیە بەشێک لە جەستەی مردووەکەی بڕیوە یان بەردێکی گەورەیان خستووەتە سەر گۆڕەکەی بۆ ئەوەی نەتوانێت لە گۆڕەکە بێتە دەرەوە، لەمەشەوە بەرد خستنە سەر گۆڕی مردووەکان لای ئایینەکان پەیدا بووە.
سەلامە موسا دەڵێت:
– بتەکان لە مۆمیاکردنی کەسی مردوو، یان وێنەکێشانەوە پەیدا بوون، بە پیرۆز ڕاگرتنی بەردەکانیش، دەشێت لە بەردی سەر گۆڕەکانەوە بێتە ئاراوە، ئەوەی خواردنی پێشکەش بە بەرد کردووە، وای زانیووە سرووشتی جەستەی هەیە و دەمی هەیە، خواردنەکەی دەخوات.
پاشان دەڵێت:
لەلای یۆناییە کۆنەکان لەسەرەتای مێژوویانەوە کۆمەڵێک بەردی شێوێنراویان پەرستووە، لەناو عەرەبیشدا مەنات و لاتیان پەرستووە، ڤینیقییەکانیش بەردی بەعل یان پەرستووە، بەردی کەعبەش لە پێشوودا زۆر لای عەرەبەکان پیرۆز بووە، تەنانەت پێغەمبەری ڕابەری یەکتاپەرستیش ناچار بوو بەردی کەعبە بخاتە ناو ئایینەکەیەوە.
$کشتوکاڵ و خوداپەرستی$
خاڵێکی سەرنجراکێشی تر بەلای منەوە سەلامە موسا پێیوایە کە فکرەی کشتوکاڵکردن، سەرەتا فکرەیەکی ئایینی بووە، چونکە مرۆڤی سەرەتایی کاتێک خواردنی بردووەتە سەر گۆڕەکان بۆ نموونە گەنمی بردووە، پاش ماوەیەکی تر لەسەر گۆڕەکە گەنمەکە سەوز بووە، لێرەشەوە مرۆڤ فێری کشتوکاڵکردن بووە.
وەحشیەکان کۆمەڵێک خواردنی وەک گۆشت و دانەوێڵە و بەربوومیان لەگەڵ مردوودا کە لە ژیانیدا خواردوویەتی، خستوەتە گۆڕەکەیەوە، ناشتنی مردووش پێویستی بەهەڵکەندنی گۆڕە، زەوییەکەیان هەڵدریوە و دواتریش زەوییە هەڵدراوەکە، بۆ چاندنی تۆوەکان ئامادە بوون، چەند ڕۆژێک بەسەر ئەو ڕۆژەی مردوووەکەیان تێدا ناشتووە تێپەڕیوە، پاشان بینیویانە تۆوە چێنراوەکان سەوز بووە، ئەمەش وا لێکرداوەتە، کە گیانی مردووەکە بەهۆی ئەوانەی کە پێشکەشیان کردووە، لێیان ڕازییە.
$مرۆڤ وەکو قوربانی$
پاشان نووسەر باسی قۆناغێکی تری مێژووی مرۆڤایەتی دەکات، کە لە زۆر شوێندا بەتایبەتی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، زۆرجار مرۆڤەکان لەکاتی جەنگدا یان لە کاتی کشتوکاڵکردندا، وەکو قوربانی پێشکەش بە زەوی کراون، بۆئەوەی خێر و بەرەکەت بەسەر ئەو زەویەدا ببارێت، لە کاتی جەنگەکانیشدا مرۆڤێکیان کوشتووە، تاوەکو شانسی گەورەیان هەبێت لەسەرکەوتن بەسەر دوژمنەکانیاندا.
پاشان نووسەر هاتووە باس لە پیرۆز ڕاگرتنی خوێن دەکات و چۆن دواتر خوێن وەکو شەراب وابووە، هەربۆیە لای کریستیانیەکانیش شەراب پیرۆز بوو، کە لای ئەوان وەکو خوێنی کریستیان دادەنێن.
$کاریگەری ئەفسانەی یۆنانی کۆن بەسەر ئایینی کریستیانەوە$
نووسەر لە لێکۆڵینەوەکەیدا باسی کاریگەری گەورەی ئەفسانەکانی یۆنان دەکات بەسەر ئایینی کریستیانیەوە، لەمەشدا پشت بە چەند بەڵگەیەک دەبەستێت، کە نزیکییەکی زۆر لەنێوان کریستیان و ئەو ئەفسانەدا هەیە.
$دەرئەنجام$
لە کۆتاییدا سەلامە موسا دەگاتە دوا خاڵ و دەڵێت: بە کورتی دەڵێم، لەو باوەڕەدام پەرستنی جەستەکان، ڕیشەی هەموو پەرستنەکانی ئێستان، باوەڕیشم بەوەیە، گیانەکان ڕیشەی خوداوەنددەکانی ئێستان، لەگەڵ ئەوەشدا لەسەر درووستی دەرئەنجامەکانی سوور نیم، دەشێت لە داهاتوودا توێژینەوەی پێچەوانەی لێ بێتە ئاراوە.
$چەند سەرنجێک$
دیارە ڕاستە سەلامە موسا یەکێکە لە ڕووناکبیرە گەورەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئەم پەڕتووکەشی یەکێکە لە پەڕتووکە باشەکانی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا من چەند سەرنجێکم لا درووست بوو، پێمخۆشە لێرەدا بە کورتی باسیان لێوە بکەم.
1/ نووسەر لە سەرەتادا دەڵێت، ئایینەکان هیچ پەیوەندییەکیان بە ئەفسانەکانەوە نییە و ئایین شتێکە و ئەفسانەش شتێکی ترە، کەچی لە دواییدا دەڵێت، ئایینی کریستیان لە ئەفسانەی یۆنانییەوە هاتووە یان نزیکە.
2/کاریگەری گەورەی پەڕتووکەکەی بنەچەی خێزانی فریدریک ئەنجلسی بەسەرەوەیە، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە فکرەی قوربانییەوە هەیە.
$دوا قسە$
بەدڵنیاییەوە ئەم پەڕتووکە تیشێکی باشی خستووەتە سەر مێژووی ئایینەکان و بەرچاو ڕوونییەک دەداتە خوێنەری کوردی، لەبارەی ئەو نیقاشانەی کە ساڵانێکی زۆرە لەناو فکر و فەلسفەی جیهاندا لەبارەی ئەم مەسەلە گرنگەوە کراوە. لێرەدا جێگەی خۆیەتی کە دەست خۆشی لە کاک سەرهەنگ سەرکەوت بکەین، بۆ وەرگێڕانی ئەم پەڕتووکە و هیوای کاری باشتری بۆ دەخوازین. [1]
ئەم بابەتە 512 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پلاتفۆڕمی دابڕان - 01-10-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-10-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 03-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 04-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 512 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
شای بازان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
یادە زیندووەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,313
وێنە 105,687
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,417
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
شای بازان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
یادە زیندووەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!