ناونیشانی بابەت: نەخۆشی بەڵەکی و متمانەبەخۆبوون
ئامادەکردن: د. #گەشین کەمال شا محەمەد#
نەخۆشی بەڵەکی یەکێکە لەو نەخۆشیانەی پێست کە شێوەی پەڵە پەڵەی گەورە و بچوک لەسەر پێست درووست دەبێت، هەندێکجار لەش دەگرێتەوە و دیار نابێت، هەندێک جاریش ڕوخسار و دەستەکان دەگرێتەوە و زۆر دیار دەبێت.
هەمیشە ڕێنماییمان بۆ چارەخوازەکانمان ئەوەیە کە بەڵەکی پێست نەکەن بە گرفت لە ژیانیاندا و زۆر بە ورەی بەرز و باوەڕ بەخۆبوونەوە ڕووبەڕووی ژیان ببنەوە و بە ئومێدەوە سەیری ژیان بکەن.
زۆرن ئەوانەی لە بوارە جیاجیاکاندا نەخۆشی بەڵەکی پێستییان هەیە و بەوپەڕی متمانەوە ژیانی ئاسایی خۆیان بەڕێدەکەن، تەنانەت بونەتە مایەی ڕێز و هاندان لای خەڵکی تر.
دەبینین کە کەسایەتی ناسراو هەیە لەسەر ئاستی جیهاندا بەڵەکی پێستی هەیە، بەڵام خۆشەویستییەکی لە ڕادە بەدەر هەیە بۆی لە لای خەڵکەوە.
هەیە بەڵەکی پێستی هەیە و خانمێکی زۆر جوانیشە، بەڵام چونکە متمانەی بە خۆی هەیە بەشداری لە پێشبڕکێی شاجوانیدا دەکات.
هەیە ئافرەتە و بەڵەکی پێستی کردووە بە دەرفەت بۆ ئامۆژگاریکردنی خەڵک و پێدانی وزەی ئەرێنی بەوانەی بەڵەکی پێستییان هەیە.
هەیە ئافرەتەو لە بواری سیاسی و ئابووریدا گەشەی گەورەی کردووە و ناسراوە بێ ئەوەی بەڵەکی پێستی هیچکات ڕێگربوبێت لە بەردەمیدا.
بۆیە مەبەستمە بڵێم متمانە بەخۆبوون گەورەترتن چەکە کە وا دەکات زاڵبیت بەسەر بەڵەکی پێستدا و لە بری ئەوەی بیکەیت بە پاسا و بۆ دوورکەوتنەوەت لە خەڵک، دەبێت بیکەیت بە پاسا و بۆ دەرکەوتن لە ناو خەڵکدا و هێزی کەسایەتیتی پێ دەربخەیت. [1]