ناونیشانی بابەت: زیبکە گرفتێکی تەندروستی باوە؛ هۆکار و چارەسەرەکانی
ئامادەکردن: د. #گەشین کەمال شا محەمەد#
زیبکە یەکێکە لەو گرفتانەی کە بە شێوەی ڕۆژانە کەسەکان بێزار دەکات و پێستییان ناشرین دەکات و متمانەبەخۆبونییان کەمتر دەکاتەوە و هەمیشەش لە ڕاڕاییدا دەبن و هەندێک جار توشی نائومێدیشییان دەکات.
زیبکە بە شێوەیەکی گشتی لەسەر پێست درووست دەبێت بە تایبەت دەمووچاو و مل و سنگ و پشت و سەرشانەکان، لەو شوێنانەی تریش کە زۆرترین ڕەگی چەوری چالاکییان تێدایە.
$هۆکارەکانی درووستبوونی زیبکەش ئەمانەن:$
1- گیرانی کونیلەکانی پێست بە تایبەت ئەو کونیلانەی کە دەبێت مووەکانییان لێوە بێتە دەرەوە، ئەمە وادەکات مووەکان لە ژێر پێستدا گەشە بکەن و هەوکردن درووست بکەن.
2- پیسی پێست کە لە ڕێگەی گرنگینەدان بە پێست و خۆنەپاراستن لە گۆڕانکارییەکانی بەسەر پێستدا دێن.
3- بەکارهێنانی کەرەستەکانی جوانکاری و کەرەستە چەورەکان بۆ پێست.
4- بۆماوەیی کە ئەو کەسە لە خێزانییەوە کێشەی چەوری ژێر پێستییان هەیە وهەمیشە سەرهەڵدەدات.
5- هەڵکەندنی زیبکە و بڵاوبوونەوەی هەوکردنەکەی بەسەر پێستدا و زیادبوونی زیبکەی تر.
6- لەگەڵ هۆکاری کەش و هەواو جۆری پێست و تەمەنی هەرزەکاری، کە هۆرمۆنەکان چالاکتر دەبن و ڕێژەی چەوریش گۆڕانکاری بەسەردادێت.
$چارەسەری زیبکە:$
1- پاککردنەوەی پێست و خاوێن ڕاگرتنی
2- دەرمانی تایبەتمەند بە زیبکە کە بە پێی شێوەی زیبکەکە دەبێت پزیشکی پسپۆڕ بینووسێت.
3- تەقشیری لەماعی بۆ پێست و لابردنی پێستە مردووەکان و کردنەوەی کونیلەکان.
4- چارەسەرکردن بە لێزەر
5- ئەنجامدانی نەشتەرگەری بچوک بۆ دەرهێنانی هەوکردنەکان.
هەمیشە زیبکە ماوەیەکی زۆری دەوێت بۆ ئەوەی شوێنەکەی بە تەواوەتی دیارنەمێنێت و پێستەکە وەک خۆی لێبێتەوە.
بۆ ئەوەی خێراش چاک ببیتەوە، پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت و بە پێی ڕێنماییەکانی مامەڵە بکەیت و دەرمانەکان وەک خۆی و لە کاتی خۆیدا بەکاربهێنیت و دەستکاری زیبکەکان نەکەیت. [1]