ناونیشانی بابەت: زیانەکانی جگەرەکێشان لەسەر پێستمان
ئامادەکردن: د. #گەشین کەمال شا محەمەد#
جیا لەوەی جگەرەکێشان زیانی ڕاستەوخۆی هەیە بۆ دڵ و سییەکان و مێشک، هەروەها هۆکارە بۆ چەندین نەخۆشی کە دەبنە هۆکاری مردن.
بۆیە جگەرەکێشان تەنیا زیان بە ئەندامەکانی ناوەوەی لەش ناگەیەنێت، بەڵکوو زیانی زۆریشی هەیە بۆ ئەندامەکانی دەرەوەی لەشی مرۆڤ، لەوانەش پێست.
$جگەرەکێشان ئەم کاریگەرییانەی هەیە لەسەر پێست:$
1- ئاوسان، ئەوانەی کە شەوان باش ناخەون بۆ بەیانی ژێر چاویان دەئاوسێت، بیهێنەرە بەرچاوت کە تۆ لەبەر جگەرەکێشان بەردەوام ژێر چاوت دەئاوسێت.
2- چرچبوونی پێست، جگەرەکێشان چرچبوونی پێست خێراتر دەکات و چونکە نیکۆتینی ناو جگەرە ڕێگە لە هاتووچۆی خۆێن دەگرێت و پێست، ناهێڵێت ئۆکسجینی پێویستی پێ بگات.
3- زەردبوونی پێست، نیکۆتین و دووکەڵی جگەرە دەبنە هۆکاری گیرانی کونیلەکانی پێست، تایبەت ژێر چاو و مل و سنگ.
4- گەورە دیاربوونی تەمەن، هێڵەکانی ئەملاو ئەولای دەم و لوت قوڵتر دەبنەوە لە کاتی زۆر جگەرەکێشاندا، بۆیە توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کەسی جگەرەکێش 2 ساڵ گەورەتر دەردەکەوێت لە هاوتەمەنی خۆی. [1]