ناونیشانی بابەت: جوانکاری بۆ پێویستە؟
ئامادەکردن: د. #گەشین کەمال شا محەمەد#
جوانکاری یەکێکە لە پسپۆڕییەکانی بواری پزیشکی، داهێنانی ئەم پسپۆڕییە لە خۆیەوە نەهاتووە، بەڵکوو لە ئەنجامی پێویستیدا سەری هەڵدا.
سەرەتا جوانکاری بۆ ئەو کەسانە ئەنجام دەدرا کە بەهۆی کارەساتێکەوە بەشێکی جەستەیان یان ڕوخسارییان توشی تێکچوون دەبۆیەوە، یان ئەو کەسانەی بە زگماگی کێشەیەک لە بەشێکی خەستەیاندا هەبووە، بۆیە لە ڕێگەی جوانکاریی و ڕێککردنەوە چارەسەریان بۆ دەکراو لە ناو کۆمەڵگەدا بە جوانی خۆیان دەردەخستەوە.
بەشێک لەوانەی بەشێکی جەستەیان تێکدەچوو، لەبەر ترس و شەرم لە قسەی خەڵک توشی خەمۆکی و لاچەپگرتن دەبوونەوەو خۆیان دادەبڕی لە کۆمەڵگە.
بەڵام جوانکاری هیوای بۆ گەڕاندنەوە و بە دڵخۆشی و متمانەوە ژیان دەبەنە سەر.
ئێستا جوانکاری بۆ گۆڕانکاری لە ئەندامەکانی لەشدا دەکرێت و شێوە و ڕوخسار جوانتر دەکرێت.
ئەو کەسانەی جوانکاری دەکەن یان ناڕێکییەک لە خۆیاندا دەبینن و چارەسەری دەکەن، یان لە شێوەی خۆیان ڕازی نین و دەیانەوێت جوانتربن.
بەشێکیشی بووە بە مۆدێل و چاولێکەری و خۆدەرخستن، کە ئێمە هەمیشە ڕێنمایی ئەو کەسانە دەکەین کە پێویستییان نییە، بۆ ئەوەی جوانکاری نەکەن و هێشتا پێویستییان نییە.
لە هەموو بوارەکانیشدا ئەنجامدانی جوانکاری زۆر ئاساییە و ڕێگەپێدراوە، بە مەرجێک زیانی لاوەکی بۆ کەسەکان درووست نەکات.
ئێستا لەسەر ئاستی جیهان باشترین و سرووشتیترین ئامێر و کەرەستە سەلامەتەکانی بواری جوانکاری کاری پێدەکرێت و بەردەوام سەنتەرەکانی توێژینەوەی پزیشکیش داهێنانی زیاتر دەکەن لەو بوارانەدا. [1]