ناونیشانی بابەت: نینۆکت بێهێز و نەرم بووە؟
ئامادەکردن: #شادیار حەمەلاو#
هۆکارەکانی دەکرێ ئەمانە بن:
1- زۆر بەرکەوتنی ماددە کیمیایەکانی وەک پاکەرەوە.
2- زۆری شێی ئەو شوێنەی تێیدا دەمێنیتەوە.
3- زۆر بەکارهێنانی لێکەرەوەی بۆیەی نینۆک.
4- زۆر ئەنجام دانی جوانکاریەکانی نینۆک کە ئەزیەتی نینۆکەکە بدا.
5- کەمی ڤیتامینی جۆری بییەکان.
6- کەمی کالسیۆم.
7- کەمی ماددەی ئاسن و کەمخوێنی.
8- زۆر تەڕبوونی نینۆکەکە.
لە حاڵەتی گۆڕانی ڕەنگی نینۆکت زوو سەردانی پزیشکی پێست بکە چونکە ئەگەری هەوکردن بە کەڕوو یان بەکتریای هەیە.
$چۆن ڕێگری بکەی یاخود چۆن گرنگی بە نینۆکەکانت دەدەیت؟$
1- ئاو زۆر بخۆرەوە.
2- مەهێڵە نینۆکت زۆر تەڕ ببێ یا شێدار ببێ.
3- میوە و سەوزە زیاتر بخۆ.
4- خواردنی بەسوود بخۆ.
5- نینۆکت لە بەرکەوتنی ماددە کیمیاییەکان بپارێزە و دەست کێش بەکاربهێنە.
6- وریای ئەو بەرهەمە جوانکارییانە بە کە بەکاری دەهێنی و دڵنیابە لە سەلامەتییان.
7- ماوە ماوە بۆیەی نینۆک مەکە و پشوو بە نینۆکەکەت بدە.
8- کە نینۆکت کرد لە ئاستی گونجاودا بیبڕە(زۆر کورت نەبێ)
9- پزیشکی پسپۆڕی پێست دەتوانێ ڤیتامینی گونجاو و پێویستت بۆ دیاری بکا. [1]