ئەوەی پێویستە بیزانیت دەربارەی چارەسەری جێی زیپکە بە لەیزەر
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
95%ی ئەوانەی زیپکەیان هەیە توشی پاشماوەیەکی زیپکەکە دەبن کە پێستی ڕوخساریان ناشیرین دەکات
تۆش یەکێکی لەوانەی جێی زیپکەکانت بێزاریکردووی؟
پێش ئەوەی بڕیار بدەیت کە ئایا بە لەیزەر چارەسەری بکەیت ئەمانە بزانە
یەکەم: چارەسەر بە لەیزەر جێزیپکەکانت کاڵدەکاتەوە بەڵام بنەبڕی ناکات واتە ئەکرێ زۆرزۆر کاڵببنەوە و دیار نەبن بەڵام هەر دەمێنن.
دووەم: چۆنیەتی کارکردنی بەم شێوەیەیە لەیزەرەکە دەردرێت لە شوێنی زیپکە کۆنەکان و ئەو چینەی سەرەوە لادەبات بۆ ئەوەی خانەی نوێی تر بێتەوە جێگای تا کاڵتر دەرکەوێت و جوانتر ببێت.
سێیەم: هەنێ کاریگەری لاوەکی لێزەرەکە لەوانەیە ڕووبدات کە ئەمانەن:
1- ئاوسانی شوێنی لێزەرەکە.
2- سوربوونەوە و خوران(لەوانەیە 10 ڕۆژ یا کەمتر)
3- ئازار یا توندبوونی پێست (دوو کاتژمێر)
چوارەم: چی بکەیت دوای لەیزەرەکەت؟
ئەگەر ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکەیت ئەگەری زووچاکبوونەوەت و سودبینینت لە چارەسەرەکە زۆر تر دەبێت.
1️- بە بێ دژەخۆر نابێ بچیتە دەرەوە چونکە لەیزەرەکە پێستت ناسک دەکاتەوە و پێویستە لە تیشکی خۆر بیپارێزیت.
2- شێدارکەرەوە بەکاربهێنە ئەمە وا دەکات کردەی زووچاکبوونەوەکەت خێراتر بێت.
3- پێستت بە پاکی ڕابگرە
4- پەلە مەکە لە دەرکەوتنی ئەنجامەکەی.
دەرکەوتنی دەرئەنجامی لەیزەرەکە کاتی ئەوێت و لەوانەیە دوای چەند مانگێک ئەنجامی تەواوی کارەکەت ببینی بۆیە دوای ڕێنماییەکانی دکتۆرەکەت بکەوە و پەیڕەوی بکە وەکو خۆی. [1]