وەرزی پاییز چ کاریگەریەکی لەسەر پێستمان هەیە؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
وەرزی پاییز بە وەرزێکی گونجاو دانانرێت بۆ پێست بەهۆی ئەو کاریگەریە ڕاستەوخۆیەی کە هەیەتی لەسەر پێست بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە پێستیان هەستیارە، یا جۆرێک لە نەخۆشی پێستیان هەیە، کاریگەریەکان بریتین لەمانە:-
1- بەهۆی ئەو بەرزوو نزمیەیی کە لە پلەکانی گەرمایا ڕوودەدەن لەم وەرزەدا، کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر ئەو کەسانەی کە نەخۆشی سەدەفیان هەیە.
2- بە گشتی لە وەرزی پایزدا ڕادەی شێ لە هەوادا کەم دەبێتەوە ئەوەش دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی پێست و درووست بوونی توێژاڵی سپی لەسەر پێست و سوربوونەوەو خوران.
3- ئەو کەسانەی کە نەخۆشی ئیگزیمایان هەیە باشترە زیاتر ئاگاداری پێستیان بن لە وەرزی پاییزدا چونکە ئەم وەرزە واتە سەرهەڵدانەوەو خراپتربوونی نەخۆشیەکە بەتایبەت لە مناڵاندا، بۆیە گرنگە چەن ڕێووشوێنێکی پێویست بگیرێتە بەر بۆ ڕێگری لەو حاڵەتانە:-
1- بەکارهێنانی کرێمی شێدارکردنەوە بەشێوەیەکی ڕۆژانە.
2- کەمکردنەوەی ماوەی خۆشوشتن.
3- دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی ئاوی گەرم و لفکەی زبر. [1]