ناونیشانی بابەت: هەندێک زانیاری و ڕێنمایی لەسەر ماکیاج و ماکیاجکردن
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
هەرگیز دووجار ئەساس یا فاوەندەیشن بەسەر یەکەوە مەکە تا ئەوەی پێشوو لانەبەیت بە تەواویی.
تا بۆت ئەکرێ کەمترین ماوە ماکیاج لەسەر پێستت بمێنێتەوە بەجۆرێ هەر لەگەڵ گەڕانەوەت بۆ ماڵەوە، با یەکەم کارت لابردنی ماکیاجەکە بێت.
جۆری ماکیاج زۆر گرنگە بەکارهێنانی ماکیاجی تەقلیدی و کواڵیتیی نزم زۆر زیاتر زیانی هەیە بۆ پێست بە بەراورد بە براندەکان و ماکیاجە کواڵیتیی بەرزەکان.
هەندێک جۆری ماکیاج هەیە کە پێکهاتەی تەبەقی ئەستوور لەسەر پێست درووستەکا کە ئەبێتە هۆی داخرانی کونیلەی ئارەقەڕژێنەکانی پێست و بەمەش توشی هەکردن و حەساسێت ئەبێت.
هەندێ جۆری ماکیاج هەیە کە پێکهاتەی چەور یا پێکهاتەی خراپیان هەیە ئەبێتە هۆی داخرانی کونیلەی چەوریە ڕژێنەکان و بەمەش پێستەکە توشی پەڵە و زیپکەی دەمووچاو ئەبن. [1]