ناونیشانی بابەت: پەڵەی دەمووچاو چییە؟ هۆکار و چارەسەرەکانی چین؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
پەڵە بریتییە لە پارچە ڕەنگێکی قاوەیی تۆخ یا کاڵ لەسەر بەشەکانی دەمووچاو دەرەکەوێ.
پەڵە زیاتر توشی گەنم ڕەنگ و ئەسمەرەکان ئەبێت، ئەو پەڵانەی لەسەر پێستی سپی دەرەکەون کاڵترە، بەڵام ئەوانەی لەسەر پێستی ئەسمەرو گەنم ڕەنگ دەرەکەون قاوەییەکی تۆخترە. ئەم حاڵەتەش دەرەنجامی زۆربوونی ژمارەو چالاکی خانەی میلانۆسایتی پێستن.
$هۆکارەکانی درووست بوونی پەڵە ئەمانەن:-$
1- بەرکەوتن بە تیشکی خۆر.
2- کاریگەری هۆڕمۆن لەکاتی سکپڕیدا.
3- دەرمان وەک حەبی مەنع.
4- بەکارهێنانی پەت بۆ لابردنی مووی دەمووچاو.
5- بەکارهێنانی لفکەو شاڵ بۆ شۆردنی دەمووچاو.
6- زۆر بەکارهێنانی مادەکیمیایەکانی ئارایشتەکان.
$چارەسەرەکان:-$
1- بەکارهێنانی دژە خۆر.
2- بەکارهێنانی کرێمی کاڵکردنەوی پەڵە کە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە دیاری ئەکرێ.
3- پلازمای خوێن.
4- تەقشیری کیمیایی.
5- لەیزەر. [1]