ناونیشانی بابەت: کشانی پێست (Stretch marks) چییە؟ و هۆکار و چارەسەری چین؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
کشانی پێست بریتییە لە دەرکەوتنی کۆمەڵێک هێڵی ڕەنگدار لەسەر پێستی شوێنە جیاوازەکانی لەش. وە حاڵەتێکی زۆر باوە، لە هەردوو ڕەگەزدا بەتایبەتتر لە ئافرەتاندا.
ئەم هێڵانە ئەکرێ ڕەنگیان پەمەی، سور، قاوەی، ڕەش، زیوی، سپی بن.
ئەم هێڵانە بەزۆری لە ناوچەی سنگ و ورگ و قۆڵ و پشتدا درووستدەبن.
$هۆکارە سەرەکیەکانی:-$
1- دووگیانیی.
2- زیادبون و دابەزینی خێرای کێش.
3- بۆماوەیی.
4- بەکارهێنانی درێژخایەنی هەندێ دەرمان وەک کرێمی ستیرۆیدەکان.
$چارەسەر:-$
1- هەندێ چارەسەر هەیە کە ئەکرێ ئەم هێڵانە کاڵ بکەنەوە بەڵام بەتەواوی لاناچن.
2- بەکار هێنانی کرێمی (tretinoin) بەتایبەت لەسەرەتای درووست بوونی هێڵەکان، بەڵام خانمی دووگیان هەرگیز نابێ بەکاری بێنێ.
3- بەکارهێنانی لێزەر.
4- بەکارهێنانی کرداری (Microdermabrasion) کە بریتییە لە لابردنی چینێکی تەنکی پێستی شوێنی مەبەست. [1]