گناونیشانی بابەت: گرنگیەکانی کۆلاجین بۆ پێست چین؟
ئامادەکرد: د. #شادیار حەمەلاو#
-کۆلاجین یەکێکە لە گرنگترین ئەو پڕۆتینانەی لەشی مرۆڤ کە دەورێکی گرنگی هەیە لە هێشتنەوەی پێست بە گەنجی و ڕێگری کردن لە چرچبوون و بەخشینی پێستێکی ڕوون جوان.
$کۆمەڵێ هۆکار هەن کە ئەبنە کەمبونەوەی کۆلاجین:-$
1- تەمەن:- مرۆڤ لەسەرو تەمەنی 35 ساڵیەوە بەگشتی ئاستی بەرهەمهێنانی کۆلاجینی کەم ئەبێتەوە.
2- کێشانی جگەرە و نێرگەلە و ماددە کحولیەکان
3- زۆر خواردنی شەکر.
4- بەرکەوتنی زۆر و بەردەوامی تیشکی خۆر.
$چوار مادەی گرنگمان هەیە کە دەوری گرن ئەبینن لە بەرهەمهێنانی کۆلاجیندا ئەوانیش:-$
1- ڤیتامین سی (C):- کە لە مزرەمەنیەکان و سەوزەکانی وەک بیبەری شیرینا هەن.
2- پڕۆلین:- کە لە سپێنەی هێلکەو قارچک و کەلەرما هەن.
3- گلایسین:- کە لە گۆشتی سور و سپی و چەرەزاتا هەن.
4- کانزای مس:- لە جگەر و چەرەزات و چوکلاتەی ڕەشا هەن. [1]