جۆری وشە: ناو
واتا:
کۆلاجین؛ کۆڵاجین: پرۆتینێکە کە لەلایەن خانەکانی لەشی مرۆڤەوە درووست دەکرێ، بەڵام بەپێی تێپەڕبوونی تەمەن ئەم پرۆتینە کەم دەبێتەوە.
گرنگترین سودەکانی کۆلاجین بۆ لەشی مرۆڤ ئەمانەن:
1- هیشتنەوە و بەهێزکردنی پێست و نینۆک و قژ بەتایبەت ئەگەر لەگەڵ ڤیتامین C بەکار بهێنریت.
2-بەهێزکردن و زیادکردنی جوڵەی جومگەکان.
3-زیادکردنی وزە و زیندەچالاکییەکانی لەش.
4-بۆ پاککردنەوەی لەش لە مادە زیان بەخشەکان. [1]