ناونیشانی بابەت: مێژووی فیڵەر
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
دوای ئەوەی سرنج داهێنرا، بە ماوەیەکی کەم و لە ساڵی 1830 ماددەی پارافین لە درەخت دەرهێنرا و بەکارهێنرا بۆ یەکەم جار وەکو فیڵەر.
بەڵام دوای چەند ساڵێک بەهۆی هەندێک لە ماکەکانی ئەو ماددەیەوە وەکو درووستبونی کڵۆی خوێنی مەیو لە مێشکدا، سەرئێشە، هەوکردن ئەو ماددەیە قەدەغەکرا.
دوای ئەوە چەند ماددەی دیکەی وەکو زەیتی ڕووەکی، لانۆلین، زەیتی کانزایی، لێوەرگیراوی هەنگوین بەکارهێنرا وەکو فیڵەر و داتر ئەوانیش قەدەغەکران بەهۆی کاریگەریە لاوەکیەکانیانەوە.
دواتر لە سەدەی بیست دا ماددەی تری لێکچوی فیڵەرەکانی پێشوو درووستکران بەتایبەت بنچینەکانیان چەوری بوون.
لە ئێستادا 2022 چەندین فیڵەری پێشکەوتوو و کاریگەر و سەلامەت درووست کراون کە ناڕێکیەکانی پێستیان پێ ڕێک ئەکرێتەوە. [1]