ناونیشانی بابەت: کونیلەکانی پێست
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
ئەو دەرچە بچوکانەی پێستتن کە لە ڕێگەیانەوە چەوری دەکرێتە دەرەوە ئەگەر بگیرێن و تووشی هەوکردن ببن، دەبێتە زیبکە و خاڵی ڕەش بۆیە گرنگی بەم خاڵانە بدە تا کونیلەکانی پێستت هەم تون و بچوک ببنەوە هەم پاک بمێننەوە:
1- ڕۆژانە لانی کەم 2 جار دەم و چاوت بشۆ.
2- ئاوی شلەتێن بەکاربهێنە چونکە ئاوی گەرم کونیلەکان گەورە دەکا.
3- لە ڕۆژدا دژەخۆر بەکاربهێنە بەتایبەت گەر خۆر ڕاستەوخۆ لێتبدات.
4- شێدارکەرەوە بەکاربهێنە و پێستت شێداربهێڵەوە.
5.ئاو زۆر بخۆرەوە.
5- هەرگیز شەوان مەهێڵە میکیاج بە ڕووخسارتەوە بمێنێت.
6- گەر کوونیلەکانت زوو زوودەگیرێن و ڕەش دەبن ئەوا هەفتەی (1-2)جار هەڵم و پاکردنەوەیان بکە.
7- ماسکی گونجاو یان سرووشتی دەتوانی بەکاربهێنی.
8- لە دوای پاکردنەوە بە کیسی سەهۆڵ مەساج بکە.
9- گەر کونیلەکانت زۆر دەرکەتوون پزیشکی پێستت دەتوانێ کرێمی گونجاوت بۆ پێشنیار بکات.
10- یان پزیشکی پێست دەتوانێ هایدرافەیشیەڵت بۆ ئەنجام بدا و پێستت پاک بکاتەوە. [1]