ناونیشانی بابەت: هۆکاری زیادبوونی موو
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
کاتێک بڕی گونجاوی موو لە شوێنی گونجاوی جەستە نابێت ئەمە تێکچوونی هاوسەنگی جەستەیە و زۆر بوونی موو تایبەت لە ئافرەتاندا دەردەکەوێت.
زیادبوونی موو بریتییە لە دەرکەوتنی موو لەسەر شێوە مووی پیاوان لە ئافرەتاندا واتا زیادبوونی مووەکەیە بە تایبەت لە شوێنی ڕیش و سەرسنگ.
$هۆکارەکانی$
1- هەندێک کات ڕەنگە بۆماوەیی بێت.
2- لە هەندێک کەس هۆکارەکەی نەزانراوە.
3- ڕەنگە بەهۆی هەندێک کێشە بێت لە هێلکەدانتەوە:
-تێکچونی ڕژانی هۆڕمۆنەکانت.
-کیسی وردی هێلکەدان.
-گرێی هێلکەدان.
4- گەر کێشە لە ڕژێنەکانی سەرگورچیلە (ڕژێنەکانی ئەدریناڵ) هەبێت:
-پیاوانی بوون (گڕبوونی دەنگ و زیاد بوونی موو)
-کوشین سیندرەم
5- گرێی سەر لانکە ڕژێن.
6- دەرمانە ستیرۆیدەکان.
7- دەرمانەکانی پربوونەوەی قژ گەر بەر شوێنەکە بکەوێ وەک (منۆکسیدیڵ).
$چارەسەر بە پێی حاڵەتەکە و هۆکاری تووش بوونەکە دەکرێ$
1- گەر تێکچوونی هۆڕمۆنەکان بێت دەبێ چارەسەر وەربگریت بۆ ڕێکبوونەوەی.
2- گەر زیانی لاوەکی دەرمانی ترە پێویستە ڕایبگریت.
3- پزیشکی پێست دەتوانێت کرێمت بۆ دیاری بکات بۆ درەنگ هاتنەووە و کەم بوونەوەی مووەکان.
4- گەر بەمانە چارە نەبوو پزیشک دەتوانێ پێشنیاری ئەنجام دانی لیزەری لابردنی مووت بۆ بکا. [1]