ناونیشانی بابەت: گۆڕانەکانی پێست لە کاتی دووگیانیدا
بەشی یەکەم - پەڵەی ڕوخسار (میلازما)
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
ئەگەر لە کاتی دووگیانیدا ڕوخسارت پەڵەی قاوەیی تیا دەرکەوت ئەوە تووشی حاڵەتێک بوویت پێی دەوترێ میلازما.
$بۆچی تووشی ئەم حاڵەتە دەبیت؟$
زۆرێک (70%) لە ئافرەتانی دووگیان تووشی ڕێژەیەک لە پەڵەی ڕوخسار دەبن کە هۆیەکەی زیاد دەردانێ میلانینە، میلانین ئەو ماددەیەیە کە ڕەنگ بە پێست دەدات، ئەگەر زیاد لە پێویست دەردرا ئەوە تووشی پەڵەی ڕوخسار دەبیت.
هۆیەکەی بە تەواوی نەزانراوە بەڵام هەندێ سەرچاوە دەڵێن پێدەچێت بە هۆی گۆڕانکاریی هۆڕمۆنی کاتی دووگیانیییەوە بێت.
$چی بکەیت باشە؟$
1- باشترین کار ئەوەیە سەردانی پزیشکی پسپۆری پێست بکەیت و لەخۆتەوە هیچ بەرهەم و کرێمێک بەکارنەهێنیت.
2- ئەوەی کە پێشنیار دەکەین بۆت بەکارهێنانی دژەخۆرە کە چارەسەری ناکات بەڵام ڕێگری لە خراپتربوونی پەڵەکان دەکات.
3- خۆت بپارێزە لە هەڵمی گەرم و وشککەرەوەی قژ و هەر سەرچاوەیەکی ڕاستەوخۆی گەرمی کە لەوانەیە پەڵەکان خراپتر بکەن.
4- مەترسە، چونکە زۆربەی کاتەکان دوای لە دایکبوونی کۆرپەکەت پەڵەکان کاڵدەبنەوە و نامێنێن هەرچەنە هەندێ لە خانمان ماوەیەکی پێدەچێت. [1]