ناونیشانی بابەت: گۆڕانەکانی پێست لە کاتی دووگیانیدا
بەشی دووەم - دەوالی
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
دەوالی: بەو ملوولە خوێنانە دوترێ کە ئاوساون و لە ڕووی پێستەوە دیارن کە زیاتر لە لاقی کەسەکە دەبینرێ بەڵام ئەکرێ لە شوێنی تریش دەرکەون وەکو کۆم و دامێن.
$هۆی دەوالی چییە لەکاتی دووگیانی دا؟$
بە هۆی زیادبوونی قەبارەی خوێن و بەرزی هۆرمۆنی ئیسترۆجین و ئەو پەستانەی کە دەکەوێتە سەر شاخوێنهێنەری خوارەوەی دڵ40% ی خانمان تووشی دەوالی دەبن.
$ئایا مەترسیدارە؟ کەی چاکدەبێتەوە؟$
بە گشتی بێ مەترسییە و هیچ پێویست بە دووڵی ناکا و دوای لە دایکبوونی کۆرپەکەت بەرەبەرە ملوولەکان دەچنەوە باری ئاسایی خۆیان.
$هەرچەندە ڕێگریکردن لە دەوالی کاتی دووگیانی قورسە بەڵام ئەکرێ ئەم خاڵانە یارمەتیدەربن خراپتر نەبێت$
1- تا ئەتوانی بجوڵێ:
جوڵە و چالاکی جەستەیی سوڕی خوێن چالاک دەکات و ئەکرێ بەسوود بێت.
2- قاچت بۆ ماوەیەکی زۆر مەنوشتێنەوە و لەسەریەک دامەنێ و بۆ ماوەیەکی زۆر بە یەک شێوە دامەنیشە.
3- قاچەکانت با بەرزبێت لە کاتی دانیشتن.
4- پێڵاوی بەرز لە پێ مەکە.
5- هەندێ گۆرەویی تایبەت یان جلی خانمان تایبەت بە دووگیانی لەوانەیە سوودبەخش بێت. [1]