ناونیشانی بابەت: گۆڕانەکانی پێست لە کاتی دووگیانیدا
بەشی سێیەم - خورانی پێست بەهۆی کێشەی جگەرەوە
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
ئەم حاڵەتە تایبەتە بە کاتی دووگیانییەوە کە لە کۆتاییەکانی ماوەی سکپڕ ی تووشی هەنێ لە خانمان دەبێت، خورانی زۆر و بێ سووربوونەوە لە دەست و قاچ ڕوودەدات کە لەوانەیە هەندێ شوێنی تریش بگرێتەوە.
خورانی زۆری پێست نیشانەی سەرەکی حاڵەتەکەیە
$هۆکار چییە؟$
هۆیە سەرەکیەکەی ناڕوونە بەڵام ئەکرێ چەند هۆیەکی ژینگەیی و جینیی و هۆڕمۆنیی بەشدار بن کە زەرداو ناتوانێ جگەر بەجێبهێڵێت و لەوانەیە لە خوێندا زۆر ببێت و کێشە درووست بکات.
هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە دوای لەدایکبوونی منداڵەکەت کێشەکە کۆتایی دێت.
ئەگەر ئەم نیشانەت هەیە سەردانی دکتۆر بکە چونکە لەوانەیە کێشە بۆ کۆرپەکەت درووستببێت یان پێویست بکات بە دەرهێنان یان هاندانی لەدایکبوون بکات. [1]