ناونیشانی بابەت: لێککەوتەکانی پێستی چەور و ڕێگاکانی تەندرووست هێشتنەوەی
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
چەوریە ڕژێنەکانی ژێرپێست بڕێکی چەوری دەردەدەن، ئەم چەوریە هۆکارە بۆ پارێزگاریکردن و شێدارهێشتنەوەی پێست، بەڵام لە بوونی زۆر دەردانی دەبێتە هۆی زیپکە.
زیپکە خراپترین لێککەوتی پێستێکی چەورە، کە کۆمەڵێک ڕێگە دەگیرێتەبەر بۆ پارێزگاریکردن لێی، لەوانە:-
$بەشێوەیەکی ڕێک وپێک بشۆردرێت:-$
بەکارهێنانی غسولی تایبەت بە پێستی چەور، وە دوورکەوتنەوە لە پاککەرەوەکانی دەموچاو کە ماددەی زیانبەخشی تێدایە، بەکارنەهێنانی خاولیەکی زبر بۆ وشککردنەوە.
بەکارهێنانی تۆنەر:- زۆرترین سوود دەگەیەنێت بە پێست، بۆ پاککەردنەوەی کونیلە و ڕێگریکردن لە زیپکە.
بەکارهێنانی ماسک:- هەفتانە پێویستە بۆ پاککردنەوەی پێستەکە لە کرۆکیەوە.
بەکارهێنانی شێدارکەوە:-
شێدارکەرەوەی تایبەت بە پێستی چەور بێت. [1]