ناونیشانی بابەت: لابردنی موو بە لەیزەر بۆ کێ نەگونجاوە؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
1- بۆ شوێنی تاتۆ.
2- پێستی زۆر تۆخ.
3- هەبوونی برینی کراوە.
4- سووتاوی بە خۆر.
5- تامێسک.
6- ئەو جێگە برین یا نەشتەرگەرییەی کە ئەستوور بووە و سوورهەڵگەڕاوە و ئاوساوە.
7- بەکارهێنانی واکس یان هەر ڕێگایەکی تر ڕەگی مووەکە هەڵکێشێت نابێت پیش لەیزەر کردن.
8- لە پێش کردنی لەیزەرو کاتی کردنی: ئەگەر ئەو دەرمانانە بخۆیت کە لە ڤیتامینA وەرگیراون وەک (ISOTERITON) ئەبێت لەژێر چاودێری پزیشکەکەتا لەیزەر بکەیت.
9- بوورانەوە.
10- چەند کێشەیەکی تەندرووستی وەک:
●کەڕووی پێست.
●بەڵەکی کاتێک کە نەخۆشییەکە چالاکە.
●کێشەی خوێن بەربوون.
●هەستیاری بە ماددە هیستامینەکان. [1]