ناونیشانی بابەت: وشکبوونەوەی لێوەکان
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
وشکبوونەوەی لێوەکان دیاردەیەکی باوی وەرزی زستانە، کە هەستێکی ناخۆش درووست ئەکات بۆ تووشبووەکەی.
$چارەسەر$
1- زمانت مەهێنە بەسەر لێوەکانتدا:
ڕاستە لیکی ناودەم ماوەیەکی زۆر کورت لێوت تەڕ دەکات بەڵام دوای کەمێک وشکتری ئەبێتەوە، بۆیە لە بری ئەوە هەوڵبدە ئەو بەرهەمانە کە لە دەرمانخانەکان هەن بەکاربهێنە کە بۆ شێدارکردنەوەی لێو درووستکراون
وەکو ڤازیلین و ئەلۆیڤێرا.
2- واز لە خواردنە توون و تیژەکان بهێنە:
خواردنە تیژەکان ئەزێتی لێوەکانت دەدەن چونکە لێوەکانت ناسکن.
3- بزانە کێشەیەکی تەندرووستی تر هۆکار نیە:
نەخۆشی ناڕێکی هۆڕمۆنی غوددە، کەمی هەنێ ڤیتامین و کانزا وەکو ڤیتامین B و زینک ئەکرێ هۆکار بن بۆ ئەمە.
وشکبوونەوەی لێوەکان ئەکرێ بە هۆی تری وەکو سەرما یان بەکارهێنانی هەنێ دەرمان ڕووبدات بەڵام هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە زۆربەی کات خۆی دوای چەن ڕۆژێک چاک دەبێتەوە و مەترسی نیە. [1]