ناونیشانی بابەت: حەوت زانیاری لەسەر شێرپەنجەی پێست
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
1- یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجە.
2- هەر کاتژمێرێک لە ئەمریکا تێببپەرێت 2 کەس بە شێرپەنجەی پێست دەمرێت.
3- سێ جۆری هەیە کە هەموویان لە چینی سەرەوەی پێستدا ڕوودەدات.
4- هەندێ هۆکار وا دەکەن ئەگەری تووشبوونت زیاتر ببێت وەکو جگەرەکێشان، خۆدانە بەر خۆر بۆ ماوەی زۆر، جێنەتیک، پێستت سپی بێت، ، سووتانی پێست بۆ زیاتر لە 5 جار.
5- ڕاستە زیاتر لەو شوێنانەی پێستدا کە بە دەرەوەیە شێرپەنجە درووست دەبێ وەکو(ڕوخسار و سەر)، بەڵام مەرج نیە، هەنێ کات لە شوێنی تردا تووشی پێست دەبێت.
6- گۆڕانی شێوە، قەبارە و ڕەنگی پێستت نیشانەی شێرپەنجەن.
7- هەتا زووتر پێی بزانی چارەسەری ئاسانترە. [1]