بەڕۆژ شکوفتی
بەشەو خونچەیە
شکوفتی: شکۆفە گڵووکی هێندێ درەخت کە تازە پشکوتبێ (فەرهەنگی خاڵ) مەبەست لە چاوی مرۆڤە، بەڕۆژ شکوفتی، واتە: چاوی مرۆڤ بەڕۆژ دەکرێتەوە و دەبینێ، بە چرۆی تازە پێگەشتووی درەخت چووێنراوە. بەشەو خونچەیە، واتە: بەشەو لێکدەنرێ و دێتەوەیەک وەک خونچەی گوڵ. وەڵام (چاو) . [1]