کانی نییە ئاو دەدات
هەموو شتێک قووت دەدات
مەبەستی مەتەڵەکە چاوی مرۆڤە، کانی نییە ئاو دەدات، واتە: چاو کانگای فرمێسکە، لە مەتەڵەکەدا فرمێسک بە کانی چووێنراوە، چاو وەک کانی سەرچاوەی ئاوە، هەموو شتێک قووت دەدات، واتە: چاوی مرۆڤ توانای بینینی زۆر شتی هەیە. وەڵام (چاو) .[1]