کەڵەوژی گیان کێشان، دۆست و دوژمن ناناسێ.
کەڵەوژ: مەبەست لەو دارە کەمێک درێژەیە کە کابان نانی لە تەنوور پێدەردێنێ. کەلەوژی گیان کێشان، مەبەست لە تفەنگە، گوللەی بەر هەر کەسێک بکەوێت دەیکوژێ، کەڵەوژ دارە و تفەنگی کۆنیش بەشێکی زۆری لە دار درووستکراوە، لەوبارەیەوە لەیەک دەچن، دۆست و دوژمن ناناسێ، واتە: گوللە کە لە لوولەی تفەنگ دەرپەڕی، نازانێت کێ دۆستە و کێ دوژمنە. وەڵام (تفەنگ) .[1]