ناو: نیگار
نازناو: نیگار مارف
ناوی باوک: محەمەد مارف
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
نیگار مارف، پەرستارێکە لە سنووری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی سلێمانییە، بووە بە یەکێک لەکاریگەترین ئافرەتەکان بۆ ساڵی 2022.
ئاژانسی بی بی سی لیستی ئافرەتانی کاریگەری لە جیهان بۆ ساڵی 2022 ئاشکراکرد کە ئەو لیستە پێکهاتووە لە 100 ژن لە سەرانسەری جیهان وەک میوزیستان و گۆرانیبێژ و هونەرمەند و وەرزشەوان و چالاکوان و پیشەکار، لەنێو ئەو لیستەدا ناوی پەرستار (نیگار مارف) لە یەکەی سووتاوی لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانکاری لە شاری سلێمانی تێدایە.
لە لیستی ژنانی کاریگەر لە جیهاندا هاتووە کارەکانی پەرستار (نیگار مارف) بریتییە لە چارەسەرکردنی ئەو ژنانەی خۆیان سووتاندووە و ئاگریان لە خۆیان بەرداوە و ناوبراو نزیکەی 25 ساڵە لە نەخۆشخانەی سلێمانی بۆ سووتاوی و نەشتەرگەری جوانکاریی لە شاری سلێمانی کاردەکات تاکو ئێستا 2022 لەبواری سووتانی منداڵان و چاودێری چڕ و هەروەها چارەسەری ئەو نەخۆشانە دەکات کەتووشی سووتان بوون. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=449565&document=0001.MP4=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بینینی کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی نیگار مارف=KTML_Link_External_End=