ناونیشانی بابەت: هەموومان داوای لێبووردنێک لەخۆمان قەرزارین
ناوی نووسەر: #ئارەزووی عەبدولخالق#
ئێمەی مرۆڤ بەم ڕۆژگارە مامەڵە لەگەڵ کەسانی دەوروو بەرمان ئەکەین بەبێ ئەوەی گوێ بدەینە ناخ و نیەت و دەروونی بەرانبەرمان کە چۆنە بەرانبەرمان بەچ نییەتێک و بەچ بەرژەوەندیەک لێمان نزیک ئەبێتەوە و بگرە زۆرجار قوربانیەکی تەواو تەواویش ئەدەین بەدڵێکی سادە و ساکار و بەکورتی بڵێم ساویلکەیی هەر بۆیە نەک جارێ چەنەها جار ئەبینە ئامانج بۆ بەرانبەر و ئەبینە نێچیرێکی قەپ لێ گیراو زۆر جار ڕۆح و تەواوی دڵ و نییەت و ڕاستگۆیی تەواو بۆ بەرانبەر قوربانی ئەدات کە سەرئەنجام ئەبێتە زامێکی قوڵی ئەبەدی لەجەستەدا و تەواوی تەمەن پێوەی ئەتلێینەوە..
مرۆڤە پاک و ڕاستگۆکان ئەبێت ڕۆژی جارێ داوای لێبوردن لەخودی خۆیان بکەن ئەبێت بەخۆیان بڵێن زۆرزۆر خەجاڵەتی ئەو هەستە ڕاستەقینەیەمم کە بەرانبەر کەسانێک دەرم بڕی کە نەک شایەنی نەبوو بەڵکوو ڕۆژێ لە ڕۆژان نەئەبوو تەنانەت وشەیەکیشی لەگەڵ ئاڵوگۆڕ بکرێت..
ژیان بە هەموومانا جوانیەکانیەوە زۆر جار لەخۆمان مەحروم ئەکەین ئەگرین ئەسوتێین ئەڕەتێین بۆ کەسانێک کە ڕۆژانە تیر و چەقۆی ژەهراوی لە پشتمان ئەدەن
چاڵمان بۆ هەڵەکەنن ئەیانەوێ ڕۆحمان پڕبکەن لە سوتوو داوای لێبوردن لەخۆمان پێویستە ڕۆژانە تا هیچ نەبێ خودی خۆمان بۆ ئەو هەمووماندووبوونەی پێمان چەشت لێمان خۆش بێت!. [1]
ڕۆژی دەرچوون: 07-12-2022