ناونیشانی بابەت: ئایا هیچ دەرمانێک ئەبێتە هۆی زیپکە؟
ئامادەکردن: #شادیار حەمەلاو#
وەڵامی ئەو پرسیارە بەڵێیە.
هەندێ دەرمان لە هەندێ کەسدا زیپکە یا شێوەزیپکە لە پێستدا درووست دەکەن یاخود زیپکەکە خراپتر دەکەن گەر کەسەکە خۆی هەیبێت.
لە نموونەی ئەو دەرمانانە دیارترینیان دەرمانی هۆڕمۆنییە
1- ستیرۆیدەکان
ستیرۆیدەکان بەرگری لەش کەمدەکەنەوە و لەوانەیە زیپکە درووستتببێ لە دەرئەنجامدا، کە بەم جۆرە زیپکەیە دەوترێ زیپکەی ستیرۆیدی.
2- دەرمانی دژەسکپری
هەندێ جار زیپکەی خانمان خراپتر دەکەن.
3-تێستۆستیرۆن
هەندێ دەرمانی تر وەکو
1- دەرمانی دژە گەشکە (کاربامازیپین)
2- دەرمانی سیل (ریفامپیسین)
3-ڤیتامین Bییەکان
$تێبینی$
مەرج نییە هەموو کەسێک بەهۆی ئەم دەرمانانەوە تووشی زیپکە بێت. ئەوەی گرنگە ئەگەر دوای بەکارهێنانی دەرمانێکی دیاریکراو تووشی زیپکە بوویت خێرا سەردانی پزیشکی پسپۆری پێست بکەیت بۆ چارەسەر. [1]