کەرتی تەندرووستی #هەڵەبجە# لەبەردەم داڕوخاندایە.
64 کەس مەترسی کوێربوونی هەیە، دەرمان و سوتەمەنی نییە و ئامێرەکان لە کارکەوتوون.
نەمانی دەرمان..
لەو بودجەیەی ساڵی 2022 لەسەر کاغەز بۆ کڕینی دەرمانی پارێزگای هەڵەبجە تەرخانکراوە.. هیچی خەرج نەکراوە کە مانگانە 130 ملیۆن دینارە.. دەڵێن: پارە نییە لە بانک!.. ئێستاش بەهۆی قەرزاریەوە هیچ کۆمپانیایەک دەرمان نافرۆشێت بە بەڕێوبەرایەتی تەندرووستی هەڵەبجە.. دەڵێن: پارەمان نادەنێ!
نەخۆشخانەی کیمیابارانی هەڵەبجە، ماوەی یازدە مانگە کراوەتەوە چارەسەری نەخۆشی دەکات..تا ئێستاش ڕەزامەندی کڕینی دەرمانی نییە لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە.. هەندێک لە دەرمانەکانی فەڕەنسا دابینی کردووە.. ئەوی دیکە بە قەرز کڕاوە.. ئێستا تەندرووستی هەڵەبجە 480 ملیۆن دیناری ئەم نەخۆشخانەش قەرزارە.
قەرزەکە چۆن بدرێتەوە؟
ساڵی ئاییندە چی بکەن؟
نەبوونی بەنزین و نەوت و گازوایل…
بەنزین، بۆ ئۆتۆمبێلی فریاگوزراری و خزمەتگوزاری نییە.
نەوت، بۆ گەرمکەرەوە نییە..
لە نەخۆشخانەی تەوێڵە بە نموونە؛ لەو سەرمادا نەوت نییە..
گازوایلی مۆلیدە..
ئەگەر کارەبا ببڕێت، دەبێت بۆ مۆلیدە کاربکات، گازوایل نییە لە مۆلیدەدا! ئەگەر کەسێک لە نەشتەرگەری بێت ژیانی دەکەوێتە مەترسی.
نەسریەی بەڕێوبەرایەتی تەندرووستی هەڵەبجە.
75٪ کەمکراوەتەوە و 100 ملیۆن دینار دەدرێتێ. ئەویش زیاتر بۆ قەرزی کۆنی دەرمان و سوتەمەنییە.
نەخۆشخانەی کیمیابارانی هەڵەبجە..
تا ئێستا ڕەزامەندی کڕینی دەرمانی نییە.. هەندێک دەرمانی فەڕەنسی و هەندێکی بە قەرز دابینکراوە.. تەندرووستی هەڵبجە 480 ملیۆن قەرزارە نایداتەوە. دەڵێن: قەرزەکە چۆن بدرێتەوە؟ ساڵێکی دیکە چی دەکرێت؟
ئێستا ئۆکسجین نەماوە و سیانەی تەواوبووە!
64 بەرکەوتەی کیمیاوی ئەگەری کوێربوونی هەیە..
64 بەرکەوتەی کیمیاوی.. دۆخی چاویان لە ئاستێکی خراپە و پێویستی بە بەدەمەوە چوونی خێرا هەیە بۆ زەرعی گلێنە ئەگەر نا کوێر دەبن..
262 ملیۆن دینار پێویستە و ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران هەیە و خەرج نەکراوە. [1]
نۆ مانگە.. چاوەڕێی حکومەتن بۆ چاککردنەوەی ئامێری MRI.
#عەلی حەمە ساڵح#