ناونیشانی بابەت: پێش ئەوەی تاتۆ بکەیت مەترسییەکانی بزانە
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
تاتۆ کرداری چاندنی ڕەنگێکی دیاریکراوە لە بەشی سەرەوەی پێستدا بە ئامێری تایبەتی.
لەگەڵ ئەوەی ڕێگەیەکە بۆ جوانکاری بەڵام ڕەنگە کێشەی تەندرووستی بە دواوە بێت.
$دەپرسیت ئایا هیچ مەترسییەک هەیە لە تاتۆکردنی پێست؟$
1- هەستیاری پێست:
ئەو ڕەنگانەی کە بەکاردێت لەوانەیە ببێتە هۆی سووربوونەوە و خورانی پێست.ئەم مەترسییە لەوانەیە زوو یا دوای چەن هەفتەیەک دەربکەوێت.
2- کەمبوونەوەی ئارەقکردنەوە:
ئارەقکردنەوە کردەیەکی بەسوودی لەشە بۆ هاوسەنگڕاگرتنی پلەی گەرمییەکەی. ئەگەر تاتۆکە گەورەبێت لەو شوێنانەی کە ئارەقەرژێنەکان تیایدا زۆرن، کاریگەری بەرچاوی دەبێت لە کەمدەردانی ئارەق.
3- گواستنەوەی نەخۆشیی:
ئەگەر ئامێرەکان پیسبن و بە باشی پاکژنەکرێنەوە ئەوە ئەگەری تووشبوون بە ڤایرۆسی جگەر جۆری B یا C هەروەها ئایدز هەیە.
4- ئاوسان و سووتانەوەی شوێنی تاتۆکە.
5- هەوکردنی پێست یەکێکە لە ئەگەرەکان.
6- درووستبوونی کیلۆید (شوێنکاری برینی هەڵئاوساو). [1]