توێژینەوەی چەند زانایەکی بایلۆژی گەیشتە ئەو بڕوایەی کە کرۆمۆسۆمی جۆری Y کە تایبەتە بە دیاریکردنی ڕەگەزی نێر لە داهاتوودا نامێنێت و بۆ ئەم توێژینەوەیش سوودیان لە دوو مشکی یابانی بینیووە.
زاناکان ترسی خۆیان ڕاگەیاند لە لەناوچوونی ڕەگەزی نێر دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوت کە ڕێژەی کرۆمۆسۆمی جۆری Y ی تایبەت بە ڕەگەزی نێر لە دوو مشکەکە کەمە لەچاو ئەو کرۆمۆسۆمەی تایبەتە بە ڕەگەزی مێ.
کوریوۆرا ڕای گەیاند کە کرۆمۆسۆمی Y لە زۆرێک لە شیردەرەکان بەرەو کەمبوونەوە دەچێت و بۆی هەیە پاش چەند ملیۆن ساڵێکی تر نەمێنێت و بەهۆیەوە ڕەگەزی نێر لە دنیا کۆتایی پێدێت.
توێژینەوە زانستییەکان بەزۆری لەسەر مشک ئەنجامدەدرێن، چونکە هیچ جیاوازییەک لەنێوان توێژینەوە لەسەر مرۆڤ و مشک نییە و تەواوی پێکهاتە بایلۆژییەکانی مشک بە ڕێژەی %97 لێکچوونیان هەیە لەگەڵ مرۆڤ.
جێگەی ئاماژەیە لە ئایینی ئیسلامیش پێشتر پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت) لە فەرموودەیەکی پشت ڕاستکراوە ڕای گەیاندووە کە یەکێک لە نیشانەکانی کۆتایی هاتنی دنیا بریتییە لە زۆربوونی ڕەگەزی مێ و کەمبوونەوەی ڕەگەزی نێر. [1]