ناونیشانی بابەت: ئەو خواردنانەی ڕێگری لە پیربوونی ڕوخسار دەگرن
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
1- کوزەڵە: دەوڵەمەندە بە ڤیتامینC و ماددەی ITC کە کۆلاجینی پێستت بەسەلامەتی دەهێڵنەوە و ڕێ لە تێکشکانی دەگرێ.
2- چای سەوز: ڕێگرە لەوەی تیشکی سەروو وەنەوشەیی زیان بە پێستت بگەیەنێت و بە سەلامەتی دەیهێڵێتەوە.
3- ماسی: ماسییە چەورەکان بەتایبەت دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا 3 و سیڵینیۆم و تەندرووستی پێستت ڕا دەگرن.
4- هەنار: پێکهاتەی هەنار یارمەتیدەری ساڕێژبوونی پێستت دەدا و پێستی زیان بەرکەوتووی بە تیشکی خۆر چارەدەکا.
5- ئەڤۆگادۆ: پێستت تەندرووست و گەنج دەهێڵێتەوە.
6- تەماتە: ماددەی لایکۆپێن لەنێو تەماتە ڕێگرە لە پیربوون بەهۆی تیشکی خۆر. [1]