ناونیشانی بابەت: نەخۆشی سکەیبیس (گەڕی) بە چیدا بناسینەوە؟ چۆن چارە دەکرێت؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
نەخۆشییەکی پێستە کە جیادەکرێتەوە بە سووربوونەوەی بچوکی زیپکە ئاسا لە پێستدا کە زۆر دەخورێت بەتایبەت لە شەواندا.
$هۆیەکەی$
دوای ئەوەی زیندەوەرێکی بچوک (کە لەژێر مایکرۆسکۆبدا دیارە) دەچێتە سەر پێستی کەسەکە ئەنزیمێک دەڕژێت بۆ ئەوەی بچێتە پێستەوە و ئەبێتە هۆی نەخۆشییەکە.
$ساڵانە 300 ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی ئەم نەخۆشییە ئەبن، هەموو کەسێک ئەگەری تووشبوونی هەیە بەتایبەت منداڵان و ئەوانەی بەرگری لەشیان لاوازە$
لە منداڵاندا زیاتر بڵاودەبێتەوە بەسەر شوێنە جیاوازەکانی پێستیان کە لەوانەیە سەر و دەموچاویشیان بگرێتەوە.
$نیشانەکانی چین؟$
1- خورانێکی بێزارکار کە زیاد دەکات لە شەواندا.
2- سووربونەوەی بچوکی زیپکە ئاسا.
3-کەمخەوی بە هۆی خورانەوە.
ئەگەر ئەم نیشانانە لە خۆت بەدی ئەکەیت سەردانی پزیشکی پسپۆری پێست بکە بۆ چارەسەری پێویست.
دوای ئەوەی دکتۆری پێست هەڵسەنگاندن ئەکات بۆ هۆکار و نیشانەکانی خورانەکە و دڵنیا دەبێتەوە کە نەخۆشی سکەیبیسە چارەسەری پێویست دیاری دەکات.
$چارەسەرەکان ئەکرێ ئەمانە بن$
1- دەرمانی دژەخوران و هەستیاری.
2- کرێم یا گیراوەی (پێرمیثرين) کە وردەزیندەکە دەکوژێت.
3- گرنگە هەموو ئەندامانی خێزان چارەسەر وەرگرن ئەگەر نیشانەشیان تیا دەرنەکەوتبێ چونکە یەکسەر دەرناکەوێت تیاندا.
4- پێویستە هەموو جێگە و جل و پێداویستیەکان بشۆرێن بە ئاوی گەرم و خاوێن بکرێنەوە. [1]