ناونیشانی بابەت: مێخەکە لە ژێرپێت هەیە؟ بە چەند خاڵێکی کەم چارەی بکە
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
1- هۆکارەکەی زیاتر پەستانە لەسەر پێت یا ئەو بەشەی پێت کە مێخەکەکەی لێهاتووە، بۆیە پەستان لەسەر قاچت کەمبکەرەوە.
2- پێڵاوی تەسک و ناڕەحەت درووستی دەکا، قەبارەی گونجاو لە پێ بکە.
3- جار جار قاچت لە ناو ئاوی گەرم دابنێ(خوساندنی مێخەکەکە).
4- ناوکەفی نەرم لەنێو پێڵاوەکەت دابنێ.
5- ڕۆژانە شێدارکەرەوە بۆ ژێرپێت بەکاربهێنە، بەتایبەت ئەوانەی (Urea)یان تێدایە.
6- دەتوانی بە بەردی تایبەت کەم کەم بیکڕێنیت بەڵام کاتێک کە دڵنیا بیت کە بالوکە نییە. [1]