ناونیشانی بابەت: خورانی پێست و چارەسەرەکەی
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
خورانی پێست هەستێکی ناخۆش و بێزارکەرە کە وات لێدەکات پێستت بە پەنجە بڕوشێنی تا ڕزگارت بێت بەڵام هەنێ کات ئەمە ئەبێتە هۆی زیاتر بوونی خورانەکە و تا زیاتر بیخورێنی زیاتر دەخورێت و سەردەکێشێ بۆ برین و ڕوشاندنی پێست.
هۆیە سەرەکیە باوەکەی وشکبوونەوەی پێستە بە تایبەتی لە وەرزی پایز و زستان و بەتایبەت لە پیراندا ڕوودەدات چونکە ئاسایی پێستیان وشکدەبێتەوە بە هۆی سەرچوونی تەمەنیانیان.
$نیشانەکانی$
1- سووربونەوە.
2- وشکبوونی پێست.
3- خورانی بێزارکەر.
4- لەوانەیە پەڵەی سوورباو.
هەنێ جار خورانەکە ماوەیەکی زۆر بەردەوام دەبێت و خراپتر دەبێ سات لە دوای سات.
$پرسیار دەکەیت ئایا کەی سەردانی پزیشک بکەم؟$
1- دوو هەفتە زیاتر بخایەنێت و بە چارە سەرەتاییەکان چاک نەبێت.
2- ئەوەندە توندە نەهێڵێ کاری ڕۆژانەت بکەیت یان بخەویت.
3- لە پڕ تووشبووبیت و نەزانی بۆ.
4- هەموو لاشەتی گرتبێتەوە.
5- ئەگەر نیشانەی تری لەگەڵ بوو وەکو تا، کێشدابەزین یا ئارەقکردنەوەی شەوان. [1]