ناونیشانی بابەت: زنجیرە باسێک دەربارەی قژهەڵوەرین
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
بەشی دووەم - قژهەڵوەرین چییە؟
قژهەڵوەرین یان قژڕووتانەوە ناڕێکیەکە لە سوڕی ژیانی تاڵەقژەکان و درووستبوونیان، ئەکرێ لە هەموو شوێنێکی جەستە ڕووبدات بەڵام زۆرتر لە سەردایە
$دەکرێت بەشێوەی کاتی یا هەمیشەیی ڕووبدات$
ئاسایی سەری مرۆڤ 100 بۆ 150 هەزار تاڵی لێ ئەڕوێ
کە بە 4 قۆناغەکەی تێپەڕدەبێت کە لەبەشی یەکەم باسمانکرد.
ئەگەر یەکێ لەو قۆناغانە تێکبچێت یان سەلکەمووەکە تێکبشکێ ئەوە تاڵەقژەکانت هەڵدەوەرێت و لێدەبێتەوە بەشێوەی تۆپەڵ یا ڕووتانەوەی ئاسایی یا تەنکبوونی گشتی، هەنێ جار بەهۆی بۆماوەییەوە ڕوودەدات لەوانەشە کە هۆیەکەی نەخۆشییەکی تری جەستەبێت یا شێوەی ژیان و خزمەتکردنی قژەکەبێت.
قژهەڵوەرین لە پیاواندا جیاوازە وەک لە ئافرەتان
پیاوان زووتر و زیاتر تووشی ئەم کێشەیە ئەبن بەبەراورد بە ژنان ئەگەر قژڕووتانەوەکە زۆرزۆر بێت دەبێتە هۆی کەچەڵی.
بەشێوەیەکی گشتی هەندێ جۆری قژهەڵوەرین چارەسەردەکرێت لە ڕێی شامپۆ یا چارەسەری کێشەی تەندرووستی یا چاندنەوەی قژ.
هەندێ جۆری قژ هەڵوەرین چارەسەری قورسە بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندی بە کێشەی هۆڕمۆنیەوە هەیە لە جەستەدا. [1]