ناونیشانی بابەت: دەرهێنانی چەوری لە لەش چییە و چۆن ئەکرێت؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
دەرهێنانی چەوری (liposuction) نەشتەرگەرییەکی جوانکارییە کە بە هۆیەوە ئەتوانی چەوری زیادە دەربهێنی لە شوێنی نەویستراو بۆ نموونە (ورگ، کەمەر، ڕانەکان، قۆڵ و مل و پشتەوە)
لەڕێگەی ئامێری تایبەتیەوە (vaser lipo) بە بەنجی مەوزوعی ئەکرێ ڕزگارت بێت لە چەوری زیادەی لەشت لەو شوێنانەی کە بەدڵت نیە.
ئەمە ڕێگەیەک نییە بۆ کێش دابەزاندن، زیاتر بۆ چەن شوێنێکی دیارکراوە کە نەتتوانیبێ بە وەرش و ڕژێمی خۆراکی لایببەت.
$ئایە سەلامەتە؟$
بە گشتی سەلامەتە بەڵام وەکو هەموو ڕێگە جوانکاریەکانی تر بەشی خۆی مەترسی درووست ئەکات.
$لە کاریگەرییە پێشبینی کراوە باوەکانی$
1- ئازار دوای خاوبونەوەی بەنجەکە.
2- ئاوسان تا دوو بۆ سێ هەفتە.
3- سڕبوون شوێنی دیاریکراو.
ئەمانە زۆربەی کاتین و بە ئازار شکێن و جلی توند و پشوودان چارە ئەکرێ.
هەموو کەس ناتوانێ ئەم ڕێگەیە بەکاربهێنێت بەتایبەت ئەوانەی کێشەی خوێن و دڵ و دەمار و سیستمی بەرگری لەشیان هەیە.
$کێ ئەتوانێ بیکات$
1- تۆن و لاستیکی پێستی باشبێت.
2- ماسولکەکانی تۆنی باشبێ.
3- بەگشتی لەش و لار و تەندرووستیان باشبێ.
4- زۆر قەڵەو و زیادکێش نەبن.
5- جگەرە کێش نەبێ.
6- نەخۆشی درێژخایەنی شەکرە و بە کڵۆبوونی خوێنی نەبێ.
ئەمانە زانیاری گشتی بوون دوای ڕاوێژ لەگەڵ دکتۆرەکەت دەزانیت کە ئایا گونجاوە یاخود نا کە چەوری دەربکەی لە لاشەت. [1]