ناونیشانی بابەت: زنجیرە باسێک دەربارەی قژهەڵوەرین
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
بەشی سێیەم - باوترین جۆری قژڕووتانەوە چییە؟ هۆی چییە؟ ئایە چارەی هەیە؟
قژهەڵوەرینی هۆڕمۆنی
ئەو جۆرە قژهەڵوەرینەیە کە بە هۆی هۆڕمۆنی ئەندرۆجین (تێستۆستیرۆن DHT) ەوە تووشی پیاوان و ئافرەتانیش دەبێت.
$بەڵام لە پیاوان زیاترە و زووتر دەسپێئەکات$
50% ی پیاوان تووشی دەبن و ئافرەتانیش دوای 30 ساڵی ئەگەری هەیە بە ڕێژەی زۆر تووشببن.
ڕاستە کاریگەری ڕاستەخۆی هۆڕمۆنییە بەڵام پەیوەندیشی هەیە بە شێوەی ژیان و هاوسەنگی هۆڕمۆنی کەسەکەوە، بۆیە دەبینین هەندێ کەس لە دوای 18 ساڵییەوە تووش دەبن بەڵام هەنێک تا دەگەنە 50 تووشی نابن.
$بەچیدا ئەم جۆرە جیادەکەیتەوە لە جۆرەکانی تری ڕووتانەوە؟$
1- هەمیشە لەسەر سەر ڕوودەدات و پشتەوە ناگرێتەوە چونکە سەلکە مووەکانی پشتەوە و لاکانی سەر بەرگەگرن دژی کاریگەرییەکانی هۆرمۆنەکە DHT.
2- هەرگیز لە پڕدا ڕوونادات:
واتا ماوەیەکی پێدەچێت تا دەربکەوێ بەتەواوەتی کە قژڕوتانەوە ڕوویداوە چونکە ئەم جۆرە ڕووتانەوە خاوە و کاتی دەوێت.
3- بە زۆری لە مێژووی خێزاندا ئەبێ بوونی هەبووبێ:
واتە یەکێ لە ئەندامانی خێزان پێشتر ئەم جۆرە ڕووتانەوەیەی هەبووە.
ئێستە زانیت کە چۆن بیناسیتەوە؟ ئەی باشە چارەسەری هەیە؟ یا ئەکرێ کەمبکرێتەوە؟
بەڵێ. [1]