ناونیشانی بابەت: زنجیرە باسێک دەربارەی قژهەڵوەرین
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
بەشی چوارەم - چارەسەری قژهەڵوەرینی هۆڕمۆنی
$چارەسەری قژهەڵوەرینی هۆڕمۆنی بە دوو ڕێگا دەبێت$
1- ڕێگای سرووشتی
2- ڕێگای دەرمان
ڕێگای یەکەم کەمتر کاریگەری هەیە بۆ ڕێگریکردن لە ڕووتانەوە هەروەکو چۆن کەمتر کاریگەری لاوەکی هەیە بە بەراورد بە ڕێگەی دەرمان.
1- ڕێگای سرووشتی
A-DHT blocker
کەپسولی تایبەتی هەیە دژی هۆڕمۆنەکە و کاریگەری لەسەر سەلکەمووەکان کەمدەکاتەوە، کاریگەری 35%ە
B- قەترەی میلاتۆنین
دەدرێت لە سەر و قژهەڵوەرین کەمدەکاتەوە بە پێی هەندێ لێکۆڵینەوەی زانستی کاریگەری خۆی هەیە لەسەر هۆڕمۆنەکە DHT.
ئەگەر ئەم دوانە بەکاربهێنرێ پێکەوە کاریگەرییەکی بەرچاو و چاکی هەیە بەڵام لەوانەیە جارێ 2022 لە کوردستان ئەم دوو بەرهەمە بەردەست نەبن.
2- ڕێگای دەرمان
1️1- فیناستێڕاید
ئەم دەرمانە زۆر کاریگەرە لە کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی هۆڕمۆنی DHT.
بەڕێژەی 55-65% بەڵام کێشەی ئەوەیە کاریگەریی خراپی زۆر بەجێدێلێ لەسەر زاووزێ و هەستی جنسی پیاوانە.
2- سپایرۆنۆلاکتۆن (تایبەتە بە ئافرەتان)
کاریگەری باشی هەیە بۆ خانمان بەڵام کاریگەرییە لاوەکیەکانی وەکو میزکردنی زۆر و کەمی شلەکانی لاشە و سەرگێژبوون بەکارهێنانی سنووردار کردووە.
3️- مینۆکزیدیل(بەشێوەی سپرای قژ)
ئەم دەرمانە کار لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی گەشەی تاڵە قژەکان ئەکات و هەڵوەرین خاو دەکاتەوە.
ڕاستیەکەی ئەوەیە کە جگە لە هۆڕمۆنی DHT دوو هۆی تر هەن کە ئەوانەش هەوکردن و کەمی خۆراکە ماددەیە بۆ مووەکە و پێستی سەر کە دەبێت بەوردی لەبەرچاو بگیرێ.
چارەسەرێکی تر پێی دەوترێ قژچاندنەوە کە لە پۆستەکانی داهاتوودا بۆتانی باسدەکەین. [1]