زنجیرە باسێک دەربارەی قژهەڵوەرین
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
بەشی پێنجەم و کۆتایی - جۆرەکانی تری قژڕووتانەوە
زانیمان کە باوترین جۆری قژهەڵوەرین بە هۆی هۆڕمۆنی DHT یەوە ڕوودەدات لە ژن و پیاویشدا.
$ئایا جۆرەکانی تری قژهەڵوەرینت بیستووە؟$
1- telogen effluvium
ئەم جۆرە قژڕووتانەوەیەی کاتێ ڕوودەدات کە کۆمەڵێک زۆری قژ پێکەوە هەڵبوەرن و نەچنەوە قۆناغی گەشەی دووبارە.
زیاتر دوای ڕووداوێکی تەندرووستی ڕوودەدات وەکو
1- مناڵبوون
2- نەشتەرگەری
3- نەخۆشی (بۆ نموونە کۆرۆنا)
4- کەمی کانزاکان (بۆ نموونە ئاسن)
5- هەندێ دەرمان
ئەمجۆرە بە دەگمەن ببێ بە کەچەلی تەواوەتی و زۆربەی کات دوای 6 مانگ دەوەسەتێت.
2- anagen effluvium
جۆرێکی خێرای قژهەڵوەرینە کە بەهۆی دەرمانەوە ڕوودەدات بۆ نموونە دەرمانی کیمیایی دژە شێرپەنجە.
3- alopecia areata
ئەم جۆرە قژڕووتانەوەیە بە هۆی تێکچوونی بەرگری جەستەی کەسەکەوە دەبێت کە هێرشدەکاتە سەر سەلکەمووەکان و لەناویان دەبات، دەرئەنجامەکەی قژهەڵوەرینە بەشێوەی تۆپەڵ تۆپەڵ و لەشوێنی دیاریکراوا، لەوانەیە چاک ببێ بە دەرمان یاخود بەردەوام بێت و ببێتە کەچەڵی بەتایبەت کە چارەسەر نەکرێت.
4- tinea capitis
هۆکاری ئەمجۆرەیان بوونی کەڕووی تایبەتە کە قژهەڵوەرین درووست ئەکات لە منداڵاندا زۆر باوە، شێوەی قژهەڵوەرینەکە بازنەبازنە و چەند شوێنێکی دیاریکراوە ئەگەر زوو چارە بکرێ بە باشی ئەوا زۆربەی منداڵان ڕزگاریان دەبێت و قژیان دەڕوێتەوە.
5- قژهەڵوەرینی هەوکردن
حاڵەتێکی دەگمەنە کە بەهۆی هەوکردنی پێستی سەرەوە ڕوودەدات، چەندجۆرێکی هەیە و چارەسەریان جیاوازە
پیاو و ژن دەگرێتەوە.
جگە لەمانە هەندێ هۆکار هەن کە ئەبێتە هۆی شکانی تاڵەقژەکە و هەڵوەرینی، واتە کێشەکە لە سەلکە موو یا سووڕی ژیانی مووەکەدا نییە بەڵکوو تاڵەمووەکە کێشەی بۆ درووست دەبێت تا لاواز دەبێت و دەوەرێت.
ئەگەر تۆ هەستت کرد کە قژت دەڕووتێتەوە سەردانی پزیشکی پسپۆر بکە و دڵنیابەرەوە لە جۆر و چارەسەری گونجاو بۆی پێش ئەوەی لە خۆتەوە هیچ ڕێگەیەکی تر بگریتە بەر. [1]