لە دەمەوە دەخوا
لە دەمەوە فڕێدەدا
هەموو زیندەوەرێ لە دەمەوە دەخوا و لە جێگەیەکی ترەوە پاشەڕۆ فڕێدەدا، مەتەڵەکە مەبەستی لە مەشکەیە، (مەشکە: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، لە پێستی بزن درووستدەکرێ و دۆی پێدەژەنرێ) ، هەروەها لە دەمی مەشکەکەوە ئاو و ماستی تێدەکرێ، هەر لە دەمەکەیەوە دۆ و کەرەی لێدەردەهێنرێ. وەڵام (مەشکە) .[1]