پڕۆژەی پێشگرتن لەتوندوتیژی دژی ژنان
#ڕەسوڵ بۆسکێنی#
توندوتیژی دژی ژنان، ئاڵۆزیەکی گەورەیە لە ژیانی مرۆڤایەتیدا، وەکو نەخۆشی شێرپەنجە وایە، دژایەتی و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی لەکۆمەڵگای هەموو وڵاتانی دنیا، دەست کراوە بەڕاهێنانی نوێ، لەگەڵ ئەوەشدا گروپی داکۆکی لەمافی مرۆڤ، دەڵێن: هیچ وڵاتێک لەدنیا نەیتوانوە ڕووبەڕووی توندوتیژی بێتەوە، لەبنەماڵە و خێزانی بیانپارێزێ و بیانخاتە ژێر چاودێریەوە.
ڕێکخراوی لێبووردنی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان هەوڵ دەدات، بۆ بەکارهێنانی پڕۆژەیەکی نوێی خۆی، کە چاودێری توندوتیژی بکات، لە چوارچێوەی ماڵ و لەپشت دەرگا کڵۆم دراوەکان ڕوو دەدات، بەتایبەتی بۆنموونە کەلەکاتی ئەنجامدانی سیکس ئەنجام دەدرێت و هۆکاری شەرم کردنی ژنان دەبێتە هۆکارێک بۆئەوەی بەنهێنی بمێنێتەوە.
ڕێکخراوی لێبوردنی گشتی نەتەوەیەکگرتووە لەڕاپۆرتێکدا لەبابەت توندوتیژی دژ بەژنان لەچوارچێوەی خێزان و بنەماڵەدا خستۆتەبەر لێکۆڵینەوە، لێدانی ژن بەدەست مێردەکەی یان دۆستەکەی، هەڵسوکەوتی ناشیرین و ئازاردان، ئابڕووبردنی بنەماڵەکەی، ئەوە بەشێکە لەتوندوتیژی خێزانی دژ بەژنان.
ڕێکخراوی لێبوردنی گشتی نێودەوڵەتی داوای لە وڵاتان کردووە، پابەندبن بەبەڕێوەبردنی یاسای تایبەت، باوەڕ بەوە بکەن کێشەیەک نییە بەناوی توندوتیژی لەناو خێزان و بنەماڵەدا بێت، بەڵکوو هێرشی توندوتیژیە بەرانبەریان ئەنجام دەدرێت، پێویستە پشتگیریان لێ بکرێت.
هەروەها پڕۆژەی ڕێکخراوی لێبوردنی گشتی نێودەوڵەتی دژ بە توندیژی ژنان بەتایبەت لەوڵاتانەی گیرۆدەی جەنگ دەبن، دێتە ئاراوە، دەستدرێژی بۆ سەرژنان لەکاتی شەڕدا وەکو دەستکەوتێک دەژمێردرێت، بەڵکوو سوکایەتی دژ بەمێرد یان باوک یان کەسوکاریان بەشێوەیەکی نامرۆڤانە دەکرێت، بەمەش ژنان دووجار دەبنە قوربانی شەڕ، بەم شێوەیە ڕق و توڕەیی خۆیان دەردەبڕن، یەکجار دەستدرێژی سیکسیان لێ دەکرێت، دوایی ئابڕووبردنێکی کۆمەڵگای بەدوادادێت، لەسەر ئەو منداڵانەی بەرهەمی دەستدرێژی سیکسین لەکاتی شەڕدا.
توندوتیژی دژ بەژنان لەناو خێزاندا کێشەیەکی تایبەتە، تەنیا پەیوەندی بەو خێزانەوە هەیە، ژن کاتێ گیانی دەکەوێتە مەترسیەوە، یەکەم شت کەبیری لێ دەکاتەوە لەدەستی ڕابکات و پەنا بۆ شوێنێکی ئەمین دەبات تا خۆی بپارێزێ، بەڵام دەربازبوون لەکێشەی توندوتیژی کێشەیەکی ئاڵۆزە، ژنان کە بەرەوڕووی توندوتیژی دەبنەوە، لەکاتێکدا ناتوانن خواستەکانی پیاو بەجێ بێنن، چەندە سوکایەتیان پێ دەکرێت لە پرتە و بۆڵەو جنێودان لەلایەن پیاوەوە، کەرامەتی ژن دەشکێنن و لەماڵدا زیندانی دەکەن، بەناچاری و ملهوڕی سیکسی لەگەڵ دەکرێت، بەڵام ژنان ئامادەنین ئێش و ئازاری خۆیان بدرکێنن و چاوپۆشی لێ دەکەن، تەنانەت لەیاسای کۆمەڵایەتیش بەگومانن، یەکێک لە هۆکارەکانی ئەو بەدگومانییە، بیرکردنەوەی کۆمەڵایەتی ناو کۆمەڵگایە، سەربارەت بەکێشەی ژنان لەچوارچێوەی خێزان لە کۆمەڵگای جیاوازدا، بەتایبەت کۆمەڵگا کەلتورییەکان، بەگشتی ژنان لەژیانی دایکیان دەڕوانن، کە دایک ژیانێکی بەختەوەری هەیە، تەنانەت تەڵاق وەرگرتن بەعەیب و هەڵە دەزانێت، ئەوەش نیشانەی لاوازی ژنەکە خۆی بەکەم دادەنێت لەبەرانبەر پیاودا، هەر بۆیە لە ژیانی نهێنیدا بەترس و دڵەڕاوکێوە ژیان بەسەر دەبات، هەندێک جار چاو لەمافی خۆی دەپۆشێت تەنیا بۆ ئەوەی لانەکەی لێ تێک نەچێت.
ئەگەر لەبەشێک لەوڵاتانی دنیا یاسا و پۆلیس پشتگیری لە قوربانیانی توندوتیژی لە خێزان و بنەماڵە دەکرێت (ژنان، کچان، منداڵان) لەم بابەتەوە هوشیارکردنەوەیەکی زۆریان داوە، بەژنان و کچان تا داکۆکی لەمافی خۆیان بکەن، بەڵام وڵاتانێک هەن پۆلیس هۆکارن سەبارەت بە توندوتیژی و ترساندنی ژنان، وەکو پاکستان، یان هیچ هاوکاریەکیان ناکەن لەم بوارانەدا پشتگیریەکیان لێ ناکرێت، یان لەهەندێ وڵاتان توندوتیژی دژ بەژنان بەکێشەیەکی خێزانی دەزانن، هیچ هەڵوێستێک سەبارەت بە توندتیژی ژنان و منداڵان لەبەرچاو ناگرن، بەشێکی کەم لەوڵاتانی دنیا هەڵوێستیان هەیە، ژنان لە زۆربەی وڵاتان خۆیان بێ پشتیوان دەبینن، ڕێکخراوی مافی مرۆڤ دەڵێت: ئەوە ئەرکی وڵاتان و ڕێکخراوەکانە دەبێت کارێک بکەن، بۆ گۆڕینی یاسا و بەڕێوەبردنی یاسای گونجاو و دڵنیابوون لە بەڕێوەبردنی ئەم گۆڕانکاریانە، چونکە زۆرێک لەژنان بڕوایان وایە ئەوە هەقێکی سرووشتیە بۆ پیاو (مێرد، باوک، برا، کوڕ) بواریان پێ بدرێت لێیان بدەن و هەموو توندوتیژیەکیان لێ قبوڵ بکرێت.
چۆنیەتی توندوتیژی لەدنیادا
ڕێکخراوی لێبوردنی گشتی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤ پڕۆژەیەکی نوێی نێودەوڵەتی لەژێر ناونیشانی دەبێ کۆتایی بێنین بە (توندوتیژی دژی ژنان) و بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هەنگاو بنێین، ئەم پڕۆژە نوێیە لەسەرەتای ڕۆژی جیهانی ژنان (8ی مارس) دەست پێ دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان کە لەلایەن بنەماڵەکانیانەوە بەرەو ڕوویان دەبێتەوە.
خاتو نئیکا فلنزبۆرک پشتگیری یاسایی ژنان لە وڵاتانی ڕۆژاوایی باشتر هەڵسەنگاندنی لەسەر دەکرێت، بەڵام لاوازیەک سەبارەت بەتوندوتیژی لە یاساکەدا دەکرێت، دامودەزگای یاسایی لە وڵاتانی ڕۆژاوا زۆربەی هەڵسوکەوتی توندوتیژی دژ بەژنان بەپێی بنەمای یاسایی بایەخی پێ نادرێت، لەکاتێکدا ژنان ئامادەی دەربڕینی مافی خۆیان نین، لەپێناو جیابوونەوە لە هاوبەشی ژیانیان، وەکو مێرد یا خێزان، لەو کاتەدا دەربڕینی خۆیان زۆر گرنگە، ڕێگاچارەیەکی دیکەش لەبەردەم خۆیان نابینن، ڕێژەی ئەو ماڵانەی چاودێری ژنان کەمە کە ژیانیان بپارێزێت، ئەمەش هۆکارێکە ژنان تیشک بخەنە سەر ئەوەی ڕووبەڕووی توندوتیژی خێزان بوونەتەوە، ئەمە دیاردەیەکی ئاسایی نییە و نکوڵیشی لێ ناکرێت، ئێستا لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژاوا وەکو سوید یاسایەکی باشیان بۆ پشتگیری کردن لەژنان پێکهێناوە، کچان بۆیان ئاشکرابوو توندوتیژی لەلایەن دایکیانەوە نییە کەلەناو خێزان ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە.
لێپرسراوی ڕاگەیاندنی لێبوردنی گشتی نێودەوڵەتی لەدرێژەی قسەکانیدا دەڵێت: دیاردەی توندوتیژی بەرانبەر بەژنان ئەوپەڕی شەرمەزاریە، لەئێستای سەردەمی نوێی مافی مرۆڤ، ئەم کێشەیە گیرۆدەی ناو تەواوی فەرهەنگ، دین، کۆمەڵگای نەدار و دەوڵەمەند، ڕێکخراوی لێبوردنی گشتی نێودەوڵەتی لەسەر ئەم باوەڕەیە، توندوتیژی بەرانبەر بەژنان وەکو دیاردەیەکی نێودەوڵەتیە، بەڵام دەتوانرێ پێشی بگیرێت، ڕێگای گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە و بنبڕبکرێت.
ئەم پڕۆژەیەی ڕێکخراوی لێبوردنی گشتی نێودەوڵەتی لەسەرەتای ڕۆژی جیهانی ژنان (1975 زاینی) بۆ ماوەی دەساڵ (1975- 1985) لەلایەن کۆبوونەوەی گشتی نێودەوڵەتی ڕاگەیەنرا و بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی گشتی ڕێکخراوی لێبوردنی گشتی نێودەوڵەتی، هەروەها (25 نۆڤێمبەر) لەهەموو دنیا وەکو ڕۆژی جیهانی بەرگری و داکۆکی لەمافی ژنان سەبارەت بە دیاردەی توندوتیژی ڕادەگەیەنرێت، لەتەواوی وڵاتانی دنیا ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە مەدەنیەکان بانگهێشت دەکرێن، هەموو ساڵێک ئەم ڕۆژە بۆ بۆ پەرەپێدان و تێگەیشتن و زانیاری گشتی سەبارەت بە دیاردەی کۆمەڵاتی و شێوازەکانی دێتە ئاراوە، ئەوەشمان بۆ ڕوون بوووەوە ژنان خۆدەبوێرن نێهێنی خێزانیان لای پۆلیس بدرکێنن، لەڕاستیدا بابەتەکە زیاتر پێویستی بەهۆشیارکردنەوەی هەردوولا هەیە تا بتوانن مافی یەکتر لەبەرچاوبگرن لەپێناوی دابین کردنی ژیانێکی ئاسوودە و ئارام.[1]