ناو: خالید
نازناو: خالیندە کۆر
ناوی باوک: عەلی ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1930
ساڵی کۆچی دوایی: 1982
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #ڕێزان#
شوێنی کۆچی دوایی: #قوشتەپە#
$ژیاننامە$
پێشمەرگە و هەڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی 1930 لە گوندی ڕێزان لەدایکبووە، لە کۆماری کوردستان لە #مەهاباد# پێشمەرگە بووە، لە پێشمەرگایەتیدا برینداربووە و چاوێکی لەدەست داوە، ساڵی 1982 لە #قوشتەپە# کۆچی دوایی کردووە.
ساڵی 1930 لە گوندی ڕێزانی سەر بە شارەدێی #گۆڕەتوو# لە شارۆچکەی مێرگەسۆر لە پارێزگای #هەولێر# لەدایکبووە، لە یەکێتی سۆڤیەت ژیانی هاوسەری لەگەڵ (زولفیە شاملونە تۆفیق) پێکهێناوە، کچێکیان هەبووە بە ناوی لەیلا خالید کە لە ساڵی 1959 لەدایکبووە. خالید عەلی ئەحمەد دوای ئەوەی لە یەکێتی سۆڤیەت دەگەڕێتەوە بینایی هەردوو چاوی لەدەستداوە، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لە ڕێکەوتی 11 تشرینی دووەمی 1975 لەلایەن حکومەتی ئێڕاق ڕاگوێزرا بۆ باشووری ئێڕاق و لە شارەدێی نەفەر ڕەقم یەک سەر بە قەزای عەفج لە پارێزگای دیوانیە نێشتەجێ کراوە، ساڵی 1980 گواستراوەتەوە بۆ کۆمەڵگای قوشتەپه، شارەزایی لە هەرسێ زمانی کوردی، عەرەبی و ڕووسی هەبووە، ساڵی 1982 لە کۆمەڵگای قوشتەپە کۆچی دوایی کردووە.
$خەباتنامە$
لە 11ی تشرینی یەکەمی 1945 و لە دوای نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان، لەگەڵ #مستەفا بارزانی# و هەڤاڵانی دەپەڕنەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. دوای دامەزراندنی کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد، لە 31ی ئاداری 1946 لە چوارچێوەی هێزی بارزاندا بەرگری لە کۆمار کردووە.
دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد و گەڕانەوەی بارزانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ باشووری کوردستان بەشداریی شەڕی نەغەدە و شەڕی شنۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە، هەروەها لەو پێشمەرگانە بووە کە لە ڕێکەوتی #19-04-1947# لە ڕێگای (#خواکوڕک# و دەشتی #بەرازگر#ەوە) بە خاکی کوردستانی باکووردا گەڕاوەتەوە ناوچەی #شێروانی مەزن# و #مزوری#.[1]