ناو: ئیسماعیل
نازناو: ئیسماعیل عەبدوڵڵا
ناوی باوک: عەبدوڵڵا هەمزە
ساڵی لەدایکبوون: 1917
ساڵی کۆچی دوایی: 1985
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #پێندرۆ# ی سەربە شارەدێی #شێروانی مەزن#ی شارۆچکەی #مێرگەسوور#
شوێنی کۆچی دوایی: #سیدەکان#
$ژیاننامە$
ئیسماعیل عەبدوڵڵا ساڵی 1917 لە گوندی پێندرۆی سەربە شارەدێی شێروان مەزن لە شارۆچکەی مێرگەسۆری پارێزگای #هەولێر# لەدایکبووە. پێش چوونی بۆ یەکێتی سۆڤێت خێزاندار بووە و هاوسەرەکەی ناوی (حەلیمە فەقۆ زاهیر) بووە و تەنیا کوڕێکیان هەبووە کە ناوی تەحسین. لە ساڵی 1985 لە #سیدەکان#ی سەر بە پارێزگای هەولێر کۆچی دوایی کردووە.
$خەباتنامە$
لە #23-05-1947# یاوەریی جەنەڕاڵ # مەلا مستەفا بارزانی# کردووە بەرەو یەکێتی سۆڤیەت و لە شەڕی گەلی قتوور و شەڕی پردی ماکۆ بەشدارییکردووە و دوای سەختی و ماندووبوونێکی زۆر، لە 18ی حوزەیرانی 1947 لە ڕووباری ئاراس کە دەکەوێتە سنووری نێوان ئێران و یەکێتی سۆڤیەت، بەرەو سۆڤیەت پەڕیوەتەوە. [1]