ناو: ئیسماعیل
نازناو: ئیسماعیل عەبدوڵڵا #پێندرۆ#یی
ناوی باوک: عەبدوڵڵا هەمزە
ساڵی لەدایکبوون: 1917
ساڵی کۆچی دوایی: 1985
شوێنی لەدایکبوون: گوندی پێندرۆ
$ژیاننامە$
ئیسماعیل عەبدوڵڵا ساڵی 1917 لە گوندی پێندرۆی سەربە شارەدێی شێروان مەزن لە شارۆچکەی #مێرگەسۆر# ی پارێزگای#هەولێر# لەدایکبووە. پێش چوونی بۆ یەکێتی سۆڤێت خێزاندار بووە و هاوسەرەکەی ناوی (حەلیمە فەقۆ زاهیر) بووە و تەنیا کوڕێکیان هەبووە کە ناوی تەحسین. لە ساڵی 1985 لە سیدەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر کۆچی دوایی کردووە.
خەباتنامە
لە 23-05- 1947 یاوەریی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی کردووە بەرەو یەکێتی سۆڤیەت و لە شەڕی گەلی قتور و شەڕی پردی ماکۆ بەشدارییکردووە و دوای سەختی و ماندووبوونێکی زۆر، لە 18ی حوزەیرانی 1947 لە ڕووباری ئاراس کە دەکەوێتە سنووری نێوان ئێران و یەکێتی سۆڤیەت، بەرەو سۆڤیەت پەڕیوەتەوە. [1]