ناو: ئەحمەد
ناوی باوک: جەسیم ئەحمەد
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #پێندرۆ#
شوێنی کۆچی دوایی: شارۆچکەی #پیرمام#
ساڵی لەدایکبوون: 1927
ساڵی کۆچی دوایی: 2004
$ژیاننامە$
ئەحمەد جەسیم ئەحمەد لە ساڵی 1926 لە گوندی ''پێندرۆ''ی سەر بە شارەدێی #شێروان مەزن#ی شارۆچکەی #مێرگەسۆر# لە پارێزگای #هەولێر# لەدایکبووە، دوای نسکۆی شۆڕشی یەکەمی بارزان کە #شێخ ئەحمەدی بارزانی# و ژمارەیەکی زۆری خاوخێزانی بارزانییەکان پەنا دەبەنە بەر باکووری کوردستان، ئەویش لە 21ی حوزەیرانی 1932 لەگەڵ بنەماڵەکەی ئاوارەی کۆماری تورکیا بووه، بەڵام دوای ئەوەی لە ساڵی 1933 دەسەڵاتدارانی تورک شێخ ئەحمەدی بارزانی ڕادەستی حکومەتی ئێڕاق دەکەنەوە، خانەوادەی ئەوانیش وەک تەواوی ئەو خانەوادانەی لەگەڵ شێخ ئەحمەد ئاوارەی باکووری کوردستان بووبوون، دێنەوە باشووری کوردستان. لە یەکێتی سۆڤیەت ژیانی هاوسەری لەگەڵ خاتونێک بە ناوی شورا پێکهێناوە، هەر لەوێ خوێندوویەتی و بڕوانامەی پەیمانگای لە بەشی کشتوکاڵ بە دەستهێناوە. زمانەکانی کوردی و فارسی و تورکی و ڕووسی زانیوە. لە 24ی ئایاری ساڵی 2004 لە پیرمام کۆچی دوایی کردووە.
#خەباتنامە#
ئەحمەد جەسیم ئەحمەد ساڵی 1943 پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشی دووەمی بارزانەوە کردووە و بەم هۆیەوە لە 19ی ئابی 1945 بە فەرمانی دادگای عورفیی سەربازی دەست بە سەر گشت موڵک و ماڵە گواستراوە و نەگواستراوەکانیدا گیراوە.
لە 11ی تشرینی یەکەمی 1945 و لە دوای نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان، لەگەڵ #مستەفا بارزانی# و هەڤاڵانی دەپەڕنەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. دوای دامەزراندنی کۆماری دیموکراتی کوردستان لە #مەهاباد#، لە 31ی ئاداری 1946 لە چوارچێوەی هێزی بارزاندا بەرگری لە کۆمار کردووە و لە شەڕەکانی بەرەی #سەقز#دا بەشداریی کردووە.
دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد و گەڕانەوەی بارزانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ باشووری کوردستان بەشداریی شەڕی #نەغەدە# و شەڕی #شنۆ#ی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە، هەروەها لەو پێشمەرگانە بووە کە لە ڕێکەوتی 19/4/1947 لە ڕێگای (#خواکوڕک# و دەشتی #بەرازگر#ەوە) بە خاکی کوردستانی باکووردا گەڕاوەتەوە ناوچەی #شێروانی مەزن# و #مزوری#. [1]