ناو: بەدرۆ
نازناو: بەدرۆ بێسترێ
ناوی باوک: لەشکری حسێن
ساڵی لەدایکبوون: #1930#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #بێسترێ#
$ژیاننامە$
بەدرۆ لەشکری حسێن پێشمەرگە و هەڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی 1930 لە گوندی بێسترێ لەدایکبووە، لە شۆڕشی دووەمی بارزان خەباتکار بووە، لە کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد پێشمەرگە بووە، لە شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بەشداربووە، پلەی پێشمەرگایەتی سەرپەل بووە، هەڵگری میدالیای بارزانییە.
بەدرۆ لەشکری حسێن ساڵی 1930 لە گوندی بێسترێی سەر بە شارەدێی #گۆڕەتوو# لەشارۆچکەی #مێرگەسۆر# لە پارێزگای #هەولێر# لەدایکبووە. هاوسەرگیری لەگەڵ (کوردستان محەمەد حالی) کردووە و چوار کوڕ و کچێکیان بە ناوەکانی سەرکەوت، مەتین، هەڵکەوت، ڕێکەوت، عائیشە هەیە. لە یەکێتی سۆڤیەت خوێندوویەتی و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی کشتوکاڵ وەرگرتووە. ساڵی 1975 وەک پەنابەر ڕوودەکاتە وڵاتی ئیران و ساڵی 1995 دەگەڕێتەوە کوردستان.
#خەباتنامە#
ساڵی 1943 پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشی دووەمی بارزانەوە کردووە و لە ڕێکەوتی 6 تشرینی دووەمی 1943 بەشداریی گرتنی بنکەی پۆلیسی گۆڕەتوو و لە ڕێکەوتی 5 ئەیلوولی 1945 بەشداری گرتنی بنکەی پۆلیسی مەیدان مۆریکی کردووە. لە ڕێکەوتی 19 ئابی 1945 بە فەرمانی دادگای عورفیی سەربازی لەبەر بەشداریکردنی لە شۆڕشی دووەمی بارزان، تەواوی داراییە گواستراوە و نەگواستراوەکانی زەوتدەکرێت.
لە 11ی تشرینی یەکەمی 1945 لە دوای نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان، ڕوودەکاتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ناوبراو لەگەڵ دوو برای بە ناوەکانی ئەحمەد لەشکری و شەریف لەشکری لە ڕێکەوتی 31 ئاداری 1946 لە هێزی بارزان-ی سەر بە سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان خزمەتی پێشمەرگایەتیان کردووە و لەگەڵ هێزی ساڵح مستەفا بوون لە بەرەی #سەقز# لە کۆماری دیموکراتی کوردستان.
لە ڕێکەوتی 29 نیسانی 1946 بەشداریی شەڕی قاراوای لە ناوچەی سەقز کردووە و لە ڕێکەوتی 3 ئایاری 1946 بەشداربووە لە شەڕی ملقەرەنی. دوای نسکۆی کۆماری دیموکراتی کوردستان لە ڕێکەوتی 3 ئاداری 1947 لە شەڕی نەلۆس و لە ڕێکەوتی 19 ئاداری 1947 بەشداریی شەڕی #نەغەدە# و #شنۆ# ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردووە.
دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد و گەڕانەوەی بارزانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ باشووری کوردستان بەشداریی شەڕی نەغەدە و شەڕی شنۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە، هەروەها لەو پێشمەرگانە بووە کە لە ڕێکەوتی 19/4/1947 لە ڕێگای (#خواکوڕک# و دەشتی #بەرازگر#ەوە) بە خاکی کوردستانی باکووردا گەڕاوەتەوە ناوچەی #شێروانی مەزن# و #مزوری#.
ساڵی 1963 بەشداری شۆڕشی ئەیلوولی کردووە و سەرپەل بووە و لە شەڕەکانی چیایی #پێرس# و سەری #ئاکرێ# بەشداربووە. لەگەڵ #مەلا مستەفا بارزانی# چووەتە ناوچەی #سۆران#. تا ساڵی 1975 لە لقی شەریف لەشکری برای بووە.
ساڵی 1975 دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول بە پەنابەری ڕوودەکاتە ئێران. سەرەتا لە کۆمەڵگای #زێوە# بووە و پاشان گواستراوەتەوە بۆ ئەسفەهان و دواتریش بۆ تەورێز. ساڵی 1980 بەشداری شۆڕشی گوڵانی کردووە و لە مەکتەبی جەنابی سەرۆک #مەسعود بارزانی# پێشمەرگە بووە.
ساڵی 1995 دەگەڕێتەوە باشووری کوردستان و لە ڕێکەوتی 11ی کانوونی یەکەمی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیە می پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەر خەبات و بەرخودانی لە شۆڕشی دووەمی بارزان، کۆماری دیموکراتی کوردستان، یاوەریکردنی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی بەرەو یەکێتی سۆڤیەت، بەشداریکردن لە شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانییەوە میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە. [1]